حوزه‌یران 16, 2019 14:29 Asia/Tehran
  • داخرانی فڕۆکەخانەی ئەبها و جەیزانی عەرەبستان پاش پەلاماری فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی یەمەن

بە بەردەوام بوونی پەلاماری فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی یەمەن، فڕۆکەخانەکانی "ئەبها" و جەیزان"ی عەرەبستان داخران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلمەسیرە؛ "یەحیا سەریع" وتەبێژی هێزە یەمەنییەکان شەوی ڕابردوو بە پشت ڕاست کردنەوەی هەواڵی بۆردومانی ئێوارەی شەممەی فڕۆکەخانەی جەیزان و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی "ئەبها"ی عەرەبستان لە لایەن  فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی ئەم وڵاتەوە وتی: دوابەدوای ئەو پەلامارانە چالاکیی ئەو دوو فڕۆکەخانەیە راگیردراوە.

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وشداری داوە بە عەرەبستان بێتوو دەسدرێژییەکانی بۆ سەر یەمەن بەردەوام بێ، دەسدرێژکارانی سەعوودی لە ڕۆژانی داهاتوودا چاوەڕێی کاردانەوەی توندتر بن.

هەفتەی ڕابردوویش فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی یەمەن بە پەلاماردانی فڕۆکەخانەی جەیزان لە باشووری عەرەبستان هێلانەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی سەعوودییان بۆردومان کرد کە لە شەڕی دژ بە یەمەن کەڵیکیان لێ وەدەرگیردێ.

سەر لە بەیانی چوارشەممەی هەفتەی ڕابردوویش ژێدەرە یەمەنییەکان ڕایانگەیاند کە بە مووشەکێکی کرووزی پێشکەوتوو تاوەری چاوەدێری  وکۆنترۆڵی "ئەبها"ـیان داوەتە بەر پەلامار کە بە هۆی ئەو پە لامارەوە هەموو گەشتە ئاسمانییەکانی ئەو فڕۆکەخانەیە هەڵپەسێردران.

 

سەرپەیڤ