پەلاماریی فڕۆکە جەنگییە دەستدرێژکارەکانی سەعوودی بۆ سەر پێتەختی یەمەن
فڕۆکە جەنگییە کانی هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سەعوودی ،"سەنعا" پێتەختی یەمەن یان بۆردومان کردووە زەرەرو زیانیان داوە لە ناوچە ئاوەدانەکانی ئەم شارە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەلمەسیرە،فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودی بەیانی یەکشەممە، ناوچەیەک نزیک شەقامی "٦٠ رۆژئاوایی"لە "سەنعا"ـیان بۆردومان کردووە.
فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودی هەروەها ناوچەی " ئەلعرووق" و ئۆردووگای" ئەلسییانە" لە شارستانی "ئەلسۆرە" لە پارێزگای " سەنعا"ـیان داوەتە بەر پەلامارەکانی خۆیان دا.
پێگەی ئاسمانی "ئەلدۆلەیمی" لە گردو پەڕی فڕۆکە خانەی "سەنعا"ی یەمەنیش ەکوتە بەر پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودی. هێزەکانی سوپا و لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن ، بنکەو مەتەڕیزی بەکرێگیراوانی سەعوودی یان لە ئەلساقیە " داوەتە بەر پەلامار و ژمارێک لەوانیان کوشتووە.
سوپا ولیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن لە رۆژانی ڕابردوو بە کەڵک وەرگرتن لە فڕۆکەی بێ سەرنشین چەند جار ناوچەگەلێکی گرنگیان لە ناوەوەی خاکی عەرەبستان لە وان فڕۆکە خانەی ئەبها داوەتە بەر پەلامار.