پەلاماری دووبارەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی یەمەن بۆ سەر فڕۆکەخانەی "ئەبها"ی عەرەبستان
فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی یەمەن دیسان فڕۆکەخانەی "ئەبها"ـیان لە باشووری عەرەبستان دایە بەر پەلاماری مووشەکی. لەو پەلامارەدا لانکی فڕۆکە جەنگییەکانی عەرەبستان وەبەر پەلامار کەوت.
بە پێی ڕاپۆرتی کەنالی تەلەڤزیۆنیی ئەلمەسیرەی یەمەن؛ لەو ئۆپەراسیۆنەدا کە بە دەکارهێنانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی خۆجێی "قاصف ۲" جێبەجێ کرا زەبرێکی قورس لە لانکی فڕۆکە جەنگییەکانی عەرەبستان لە فڕۆکەخانەی "ئەبها" کەوت و پێنج سەربازی سەعوودی بریندار بوون. توندیی ئەو پەلامارانە بە لەونێک بوو کە هەموو گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی "ئەبها" هەڵوەشایەوە.
لە هەفتەکانی رابردوودا ناوەندە سەربازییەکانی شارەکانی باشووری عەرەبستان وەبەر پەلاماری بەربڵاوی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن کەوتوون، تا ڕادەیەک کە مووشەکە پاتریۆتەکانی ئەمریکا کە لە عەرەبستاندا سەقامگیرن توانای پێ و شوێنگرتنی ئەو فرۆکە بێ فڕۆکەوانانەی یەمەنیان نەبووە.