ته‌مووز 09, 2019 09:31 Asia/Tehran
  • پەلاماری فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی یەمەن بۆ سەر هێزگەی کارەبای

هێزەکانی سوپای یەمەن و ئەنساروڵڵا لە ئۆپەراسیۆنی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکاندا لە باشووری عەرەبستان، هێزگەی کارەبای "تهامە" و فڕۆکەخانەی "ئەبها"ـیان دایە بەر پە لامار.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلعالەم؛ "یەحیا سەریع" وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە پرێس کۆنفرانسێکدا وتی؛ فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتیی "ئەبها"ی عەرەبستان شەوی ڕابردوو وەبەر پەلاماری فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی مۆدیلی «K2 » کەوت کە لەو پەلامارانەدا هێلانەی فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودی و ئامانجە سەربازییەکانی دیکەی بە وردبینی زۆرەوە  پێکا و دوابەدوای ئەوە چالاکیی فڕۆکەخانەی "ئەبها" ڕا گیردرا.

"یەحیا سەریع" وتیشی: لە ئۆپەراسیۆنێکی دیکەدا، هێزگەی کارەبای "تهامە" وەبەر پەلاماری فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی مۆدیلی «K2 » کەوت و هێرش کردنە سەر ئەو هێزگەیە ڕاستەوخۆ و بە وردی جێبەجێ کرا.

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن جەختی کرد؛ ئەو پەلامارانە کاردانەوەی ئاسایی و ڕەوا بەرامبەر بە پەلامارەکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودییە کە لە ماوەی ٨ کاژێری ڕابردوودا ٣٢ پەلاماری  ئاسمانی کردۆتە سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی یەمەن.

سەرپەیڤ