شپرزەتربوونەوەی ڕەوشی جەماوەری یەمەن بە هۆی کردەوەی دەستدرێژکاران لەمەر دەستگرتن بە سەر نەوتبەرەکان
ڕاوێژکاریی وەزیری نەوتی یەمەن کردەوەی هێزی دەریایی دەستدرێژکارانی سەعوودی-ئەمریکایی لەمەر پێشگرتن لە ڕۆیشتنی نەوتبەرەکان بۆ بەندەری حۆدەیدەی هۆی قەیراناوی تر زانینی ڕەوشەو تووندتر کردنەوەی گەمارۆی سەر یەمەن زانی.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەڤەزیۆنی ئەلمینار، "حەسەن ئەلزایدی" ڕاوێژکاری وەزیری نەوتی یەمەن کردەوەی دەستدرێژاکران لەمەر زەوتکردنیی نەوتبەرەکانی بنپێکەرەوەی یاساکانی مرۆڤدۆستانە و مافەکانی مرۆڤ زانیوە و گوتی: ئەم رێوشوێنانە دەبێتە هۆی پەک کەوتنیی ژیان و زۆرتربوونەوەی تووندی نرخی سووتەمەنی و ڕاژەکارییەکان کە واوەترە لە تاقەت و بڕستی وڵاتێکی هەژار و لەژێر گەمارۆی وەک یەمەن.
"ئەحمەد سەعیدشەماخ" سەرۆکی دامەزراوەی ڕاگەیاندنی دراوی وئابووری یەمەن بە وشداری لەبارەی نزیکبوونەوەی بارودۆخی ئەم وڵاتە بە قۆناخی کارەساتاوی و نائینسانی گوتیشی: ئەگەر کاربەدەستانی خۆجێی نەتوانن ڕێکارێک بدۆزنەوە کارەساتێکی گەورەتر لە ڕێگا دایە. هاوپەیمانی سەعوودی-ئەمریکایی بە زەوتکردنیی نەوتبەرەکان و پێشگرتن لە رۆیشتنی ئەوان بۆ بەندەری حۆدەیدەی یەمەن،گوشارێکی تووند دەسەپێنێت بە سەر خەڵکی ئەم وڵاتە دا.هەندێک لەمەو بەر "ئیستفان ئاندرسۆن" ، بەڕێوە ەبری نووسینگەی بەرنامەی جیهای خۆراکی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لەیەمەن ڕایگەیاند ١٢ ملوین یەمەنی لە سەروبەندی مەترسی "قات وقری"دان.
هەروەها لیزگرەندی، هەماهەنگ کەرەوەی کاروباری ئینسانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لەیەمەنیش وشداری داوە درێژەی شەڕ لەیەمەن گەورەترین قات وقری سەدە بەدی دێنێت.