ته‌مووز 26, 2019 19:14 Asia/Tehran
  • هاوێژرانی چوار مووشەکی زیلزالی یەک بەرەو پێگەو بنکەی سەربازانی سەعوودیایی لە عەسیرو نەجرانی ئەو وڵاتە

سوپاو لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن بەچوار مووشەکی جۆری "زیلزالی یەک" بنکەی بەکرێگیراوانی هاوپەیمانی سەعوودیایان لە عەسیرو نەجران لە باشوری عەرەبستان دایە بەر هێرش .

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلمەسیرە، سەرچاوەیەکی سەربازیی یەمەنی ڕایگەیاند: سێ مووشەکیی زلزالی یەک گیرایە پێگەکانی سەربازانی سەعودی لە "ئەبواب حەدید" هەڵکەوتوو لە عەسیر کە بەهۆیەوە، خەسار و زیانی قورس لە سەربازانی سەعودی کەوت.

بەقسەی ئەو سەرچاوە سەربازییە، سوپاو لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن، مووشەکێکی زلزالی یەکیشی گرتە پێگەکانی سەربازانی سەعودی لە نەجران.

تۆپخانەی سوپاو لێژنە جەماوەریەکانی یەمەنیش پێگەو بنکەکانی سەربازانی سەعودی لە "جاشر" ی نەجران تۆپباران کرد کە بەهۆیەوە ژمارێک لە بەکرێگیراوانی سەعودی کورژان وبریندار بوون.

عەرەبستان بەپاڵپشتیی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لەمارسی٢٠١٥ـەوە هێرشی کردەسەر یەمەن و پاشان ئەو وڵاتە هەژارە عەرەبییەی لەزەوی، ئاسمان و دەریاوە گەمارۆ دا.

شەڕخوازیی عەرەبستان و هاوپەیمانانی لە یەمەن تائێستا کوژرانی زیاتر لە شانزە هەزار یەمەنی، برینداربوونی دەیان هەزار کەس وئاوارەبوونی بەملوێنان یەمەنی لێکەوتووەتەوە.

سەرپەیڤ