خەلیفە حەفتەر گەیشتە میسر
خەلیفە حەفتەر فەرماندەری تاقمی ناسراو بە ئەرتەشی نیشتمانیی لیبی دوانیوەڕۆی هەینی بە مەبەستی دیدار و تووێژ لە گەڵ کاربەدەستانی میسر گەیشتە ئەم وڵاتە .
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، حەفتەر بڕیارە لەم سەردانەدا لە گەڵ کاربەدەستانی میسریی لە بارەی پرسەکانی لیبی و هاریکاریی دوو قۆڵی پرس و راوێژ بکات .
ئەوە دوهەمین سەردانی حەفتەر بۆ مسیرە لە کاتی هێرشی هێزەکانیەوە بۆسەر تەرابلۆسی پێتەختی لیبی .
تاقمی ناسراو بە ئەرتەشی نیشتمانیی لیبی بە فەرماندەریی خەلیفە حەفتەر کە ساڵانێک بە داکۆکی عەرەبستان و میسر و ئیمارات و هەندێ وڵاتی رۆژاوایی بەسەر رۆژهەڵاتی لیبی دا زاڵە ، لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا بەرەو باکووری ئەم وڵاتە پێشڕەوی کردووە . حەفتەر چواری نیسانی ئەمساڵ فەرمانی بە هێزەکانی دا هێرش بکەنەسەر ترابلۆس .
لە کاتی دەسپێکی ئەم هێرشەوە تا ئێستا زیاتر لە 1000 کەس لە لیبی کوژراون و لانیکەم 5500 کەس بریندار بوونە .