دەسپێبوونی مانۆڕی دەریایی ڕژێمی زایۆنی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i366551-دەسپێبوونی_مانۆڕی_دەریایی_ڕژێمی_زایۆنی
سوپای ڕژێمی زایۆنی رایگەیاند کە مانۆڕێکی ئاوی - خاکی لە حەیفا و ناوچەکانی باکووری فەلەستینی داگیرکراو لە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ (یەکشەممە) دەست پێ دەبێ و هەتا ڕۆژی پێنجشەممە درێژەی دەبێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 04, 2019 05:48 Asia/Tehran
  • دەسپێبوونی مانۆڕی دەریایی ڕژێمی زایۆنی

سوپای ڕژێمی زایۆنی رایگەیاند کە مانۆڕێکی ئاوی - خاکی لە حەیفا و ناوچەکانی باکووری فەلەستینی داگیرکراو لە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ (یەکشەممە) دەست پێ دەبێ و هەتا ڕۆژی پێنجشەممە درێژەی دەبێ.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم؛ "ئەڤیڤ کۆخاڤی" Aviv Kochavi سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ڕژێمی زایۆنی شەوی ڕابردوو وتی: لەم مانۆڕەدا جگە لە سوپای ئیسراییل، کۆپاپۆڕەکانی ١٠ وڵاتیش بەشداری دەکەن و لەم مانۆڕەدا ئۆپەراسیۆن و هەڵمەتی جۆربەجۆر لەوان گەشتی خێرای کۆپتەرەکان پرۆڤە دەکرێ.

سوپای ڕژێمی زایۆنی هەفتەی رابردوویش  مانۆڕێکی سەربازی لە ناوچەکانی نزیک بە کەرتی غەززە  بەڕێوە بردبوو.

"بنیامین نەتانیاهوو"ی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی ئەمدواییە ڕایگەیاندبوو؛ ئەم ڕژێمە خەریکە خۆی ئامادە دەکات بۆ پەلاماردانی کەرتی غەززە بێتوو پێویست بێ.

لە ماوەی یەک دەیەی ڕابروودا ڕژێمی زایۆنی چەندین شەڕ لەوان شەڕی ٢٢ ڕۆژە، ٨ ڕۆژە و ٥٠ ڕۆژەی بە سەر غەززە داسەپاندووە بەڵام لە هەر هەمووی ئەو شەڕەانەدا بە سەرشۆڕی، ناکامی و شکست هێناوی چۆتە دەرەوە.

کەرتی غەززە لە ساڵی ٢٠٠ـەوە لە ژێر گەمارۆی زەوینی، ئاسمانی و دەریایی ئیسراییلدایە.