مووشەکبارانی بنکە و مەتەرێزەکانی هاوپەیمانی سەعوودی لە عەسیری عەرەبستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i366553-مووشەکبارانی_بنکە_و_مەتەرێزەکانی_هاوپەیمانی_سەعوودی_لە_عەسیری_عەرەبستان
سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن شەوی یەکشەممە بنکە و مەتەرێزی هێزەکانی هاوپەیمانیی سەعوودییان لە پارێزگای عەسیر لە باشووری عەرەبستان مووشەکباران کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 04, 2019 07:15 Asia/Tehran
  • مووشەکبارانی بنکە و مەتەرێزەکانی هاوپەیمانی سەعوودی لە عەسیری عەرەبستان

سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن شەوی یەکشەممە بنکە و مەتەرێزی هێزەکانی هاوپەیمانیی سەعوودییان لە پارێزگای عەسیر لە باشووری عەرەبستان مووشەکباران کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی  هەواڵدەریی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن ڕایگەیاند؛ بە سێ مووشەکی بالستیکی خۆجێی لە چەشنی "زلزال١" بنکە و مەتەرێزی بەکرێگیراوانی هێزەکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاریی سەعوودییان لە ناوچەکانی "البواب الحدید" لە عەسیری عەرەبستان داوەتە بەر پەلامار.

ژێدەرە یەمەنییەکان ڕایانگەیاند؛ زەبر و زیانێکی قورس لە سەعوودییەکان و بەکرێگیراوانیان کەوتوە.

سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن هەموو ڕۆژێ خاکی عەرەبستان بە مووشەکی بالستیک دەدەنە بەر پەلامار کە ئەو کردەوەیان لە ڕاستیدا کاردانەوەیەکە بەرامبەر بە دەسدرێژیی هاوپەیمانی سەعوودی بۆ سەر یەمەن و وەبەر پەلاماردانی خەڵکی مەدەنیی ئەم وڵاتە ئەنجام دەبێ. هەروەها سیستەمی بەرگریی ئاسمانی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن شەوی یەکشەممەیش فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سیخوڕیی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سعوودییان لە "جەیزان"ی باشووری عەرەبستان خستە خوارەوە

سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن ڕایگەیاند ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە ناوچەی "جەحفان"ی جەیزانی دابوویە بەر پە لامار..

سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن لە دەسپێکی پەلاماری هاوپەیمانیی سەعوودی بۆ سەر یەمەن تا ئێستا دەیان فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سیخوڕیی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانیان خستۆتە خوارەوە.

 دەسەڵاتی بەرەڤانیی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن  وێڕای ئەوەی ئەم وڵاتە لە لایەن ڕژێمی سەعوودییەوە گەمارۆیەکی هەمەلایەنە دراوە  ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر پەرە دەستێنێ.

سەرلەشکەر "محەممەد ناسر ئەلعاتفی"  وەزیری بەرەڤانیی یەمەن ئەمدواییەی جەختی کردبوو کە دەرکەی جەهەننەمیان لە سەر دەسدرێژکاران کردۆتەوە.

عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا ، ئیمارات و چەن وڵاتی دیکە لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە . ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە  شازدە هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە  و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.شەڕنانەوەکانی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە و بۆتە هۆی پەرە سەندنی زۆر نەخۆشی و پەتایەکی نالەبار لەم وڵاتەدا.

ڕژێمی سەعوودی و هاوپەیمانەکانی تا ئێستا لەبەر خۆڕاگریی خەڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانیان لەم وڵاتەدا کە هەمان دەسەڵات گرتنە دەستی کەسانی دەسنیا و دارەدەستە.