موشەک باران کرانی بنکە وبارەگای بەکرێ گیراوانی سەعوودی لە باشووری عەرەبستان
ئاب 07, 2019 12:18 Asia/Tehran
سوپا ولێژنە جەماوەریەکانی یەمەن شەوی سێشەممە لە وەڵام دانەوە بە دەسدرێژی وتاوانەکانی هاوپەیمانی سەعودی لە یەمەن ، بنکە وبارەگای بەکرێگیراوانی سەعودی لە باشووری عەرەبستانی موشەک باران کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما ، سوپا ولێژنەکانی جەماوەری یەمەن ڕایگەیاند بە سێ موشەکی بالستیکی بومی لە جۆری " زالزالی یەک" بنکە وبارەگای بەکرێگیراوانی سەعودیان لە ناوچەی" مەجازە ئەلغربیە" لە پاڕێزگەی عەسیر ، لە باشووری عەرەبستان دایە بەر پەلامار. سوپا ولێژنەکانی جەماوەری یەمەن هەروەها دوو موشەکی زلزالی یەک یان بەرەوە شوێنی کۆبوونەوەی بەکرێگیراوانی سەعودی لە ناوچەی ئەلسەدیس لە نەجران لە باشووری عەرەبستان هاویشت . سەرچاوە یەمەنیەکان ڕایانگەیاند زیان وخەساری زۆر قورس لە سەعەودیەکان دراوە.