کوژرانی لانی کەم هەژدە کەس بەهۆی تەقینەوەی تیرۆریستی لە کابۆل
ئاب 07, 2019 13:27 Asia/Tehran
بە هۆی تەقینەوەی تیرۆریستی لە کابۆلی پێتەختی ئەفغانستان ، لانی کەم هەژدە کەس کوژران .
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئاناتۆلی لە کابۆلەوە، کاربەدەستانی ئەفغانستان ڕایانگەیاند لە پەلاماربە ترۆمۆبیلی بۆمب ئاخنکراوی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بۆ سەربنکەی پۆلیسی ئەم وڵاتە لە ناوەندی شەشی ئاسایشتی شاری کابۆل ، لانی کەم هەژدە کەس کوژران وفرەتر لە ١٠٠ کەسی تریش بریندار بوون. ژماری کوژراووبریندارەکانی ئەم تەقینەوەیە ڕانەگەیندراوە. گروپی تاڵیبان بەرپرسایەتی ئەم تەقینەوە تیرۆریستیەی لە ناوەندی شەشەمی ئاسایشتی شاری کابۆل گرتووەتە ئەستۆ. گروپی تاڵیبان لە حاڵێکدا بەرپرسایەتی ئەم تەقینەوەیەی کابۆلی گرتووەتە ئەستۆ کە ئەم گروپە هەواڵی داوەلە رێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا لە وتووێژەکانیان لە دۆحەی قەتەر .