کوژرانی برای سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن
ئاب 09, 2019 13:32 Asia/Tehran
وەزارەتی نێوخۆی دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتیمانیی یەمەن باسی کوژرانی برای سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەنی کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنی مەسیرە،وەزارەتی نێوخۆی دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتیمانیی یەمەن لە سەنعا ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند: دەست و پێوەندەکانی سەر بە دەست درێژکارانی سەعودی- ئەمریکی- زایونی «ئیبراهیم بەدرەدین ئەلحوسی» یان کوشتووە.
«ئیبراهیم بەدرەدین ئەلحوسی» برای عەبدولمەلیک بەدرەدین ئەلحوسی سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەنە.