گیرانی ئەندامانی تیمی تیرۆری ئیبراهیم حوسی
ئاژانسە هەواڵگریەکانی یەمەن باسی ناسینی ئەندامانی تیمی تیرۆری ئیبراهیم بەددرەدین حوسی برای سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا و گرتنی ژمارێکی زۆر لەوان دەکەن .
بە پێی راگەیاندنی وەزاڕەتی نێوخۆی حکومەتی رزگاریی نیشتمانیی یەمەن ، کەسانی سەر بە دەسدرێژکارانی سعودی و ئەمریکی و زایۆنی ، رۆژی هەینی ئیبراهیم بەدرەدین حوسی برای عەبدولمەلیک بەدرەدین حوسی سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەنیان کوشت .
بە پێی راپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی مەیادین ، ئاژانسە ئاسایشیەکانی یەمەن دوای ناسینی تیمی تیرۆری برای عەبدولمەلیک بەدرەدین حوسی توانیان ژمارێک لە تیرۆریستانی بەکرێگیراو بگرن .
بە گوێرەی ئەم راپۆرتە ، ئەندامانی تیمی تیرۆر سەر بە وەزاڕەتی هەواڵگریی عەرەبستان بوون و لە ژێر چاوەدێریی یەکێک لە سەرکردەکانی میلیشیاکان لە رژێمی پێشووی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح دیکتاتوری ئەو کاتی ئەم وڵاتە چالاکیان دەکرد .