پەردەی کەعبە لە ڕۆژی عەرەفەدا گۆڕدرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i366860-پەردەی_کەعبە_لە_ڕۆژی_عەرەفەدا_گۆڕدرا
پەردەی نوێ کەعبە ئەمڕۆ شەمە هاوکات لە گەڵ ڕۆژی عەرەفە (نۆی زیحەجە ) دوای ششتنی بە گوڵاو لەسەر کەعبە هەڵواسیا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 10, 2019 12:41 Asia/Tehran
  • پەردەی کەعبە لە ڕۆژی عەرەفەدا گۆڕدرا

پەردەی نوێ کەعبە ئەمڕۆ شەمە هاوکات لە گەڵ ڕۆژی عەرەفە (نۆی زیحەجە ) دوای ششتنی بە گوڵاو لەسەر کەعبە هەڵواسیا .

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  ئیرنا  موسوڵمانەکان  دوای خوێندنی  نوێژی سەرلەبەیانی  ئەمڕۆ  لە مزگەوتی  حەرام  شایەتی   گۆڕینی  پەردەی  کەعبە چێندراو بە حەریر و زێڕ بوون . پەردەی کەعبە  لە 675 کیلوگرام  حەریری  ڕەش  بۆ بەشی دەرەوەیی و  سەوز بۆ بەشی ناوخۆیی  پێکهاتووە .  بۆ  ساز کردنی  پەردەی کەعبە  لە  سەد کیلوگرام دەزووی  زێڕ و 120  کیلوگرام  دەزووی  زیو بۆ نووسینی  ئایەتەکانی قورئان لەسەر پەرەدەکە  کەڵک وەرگیراوە .  هەموو  ساڵێک  لە ڕۆژی  نوی  زیحەجە  کاتێ  کە  حاجیەکان  لە سارای  عەرەفات دا ئامادە دەبن  پەردەی کەعبە  دەگۆڕدرێت . ئەمڕۆ  شەمە  دەی  ئووتی  2019  لە عەربستان نۆی  زیحەجە و ڕۆژی  عەرەفەیە .