ئاب 10, 2019 18:39 Asia/Tehran
  •  دانپێدانانی ناڕاستەو خۆی هاوپەیمانی سەعوودی بە ترۆری بەدرئەلدین ئەلحووسی

گوتە بێژی هاوپەیمانی سەعوودی گوتی، وردیاتی کوژرانی"ئیبراهیم بەدرئەلدین ئەلحووسی" بەم زووانە ڕادەگەیندرێت.

 بەگوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی دەنگ وباسی ئەلخەلیج ئانلاین،"تورکی ئەلمالێکی" گوتە بێژی هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سەعوودی بۆ سەر یەمەن بانگەشەی کرد، زۆرێک لە فەرماندەرانی یەمەنی کەلە هاویشتنی مووشەک بەرەو عەرەبستان و ئیمارات بەشادارییان بووە،لە ئەوڵەویەتی لیستەی ترۆری هاوپەیمانی سەعوودی دان.

هاوپەیمانی سەعوودی  نۆڤەمبەری  ٢٠١٧ لیستەی ٤٠ کەسی لە فەرماندەران و بەرپرسانی پایەبەرزی یەمەنی ئامادە کردوو کە ناوی" عەبدۆلمەلێک بەدرئەلدین ئەلحووسی" سکرتێری گشتی بزوتنەوەی ئەنسارۆڵڵای یەمەن و براکانیی لە لیستەکە دابوو.

وەزارەتی نێو خۆی یەمەن رۆژی هەینی باسی لە کوژرانی "ئیبراهیم بەدرئەلدین ئەلحووسی" برای " عەبدۆلمەلێک بەدرئەلدین ئەلحووسی" سکرتێری گشتی بزوتنەوەی ئەنسارۆڵڵای یەمەن لەلایەن بەکڕێگیراوانیی هاوپەیمانی سەعوودی- ئەمریکایی و زایۆنیستی  داوە.

سەرپەیڤ