وەزیری دەرەوەی عێراق: بەغدا نەیاری ئامادەبوونی ڕژیمی زایۆنییە لەهاوپەیمانی دەریایی ئەمریکا دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i366987-وەزیری_دەرەوەی_عێراق_بەغدا_نەیاری_ئامادەبوونی_ڕژیمی_زایۆنییە_لەهاوپەیمانی_دەریایی_ئەمریکا_دا
وەزیری دەرەوەی عێراق لەکاردانەوە بە ئێحتماڵی ئامادەبوونی ڕژیمی زایۆنی لەهاوپەیمانی خۆناودێرکراوی ئەمریکا لە کەنداوی فارس جەختیکرد: بەغدا نەیاری بەشداری ڕژێمی زایۆنییە لەم هاوپەیمانییە دەریاییە دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 12, 2019 12:59 Asia/Tehran
  •  وەزیری دەرەوەی عێراق: بەغدا نەیاری ئامادەبوونی ڕژیمی زایۆنییە لەهاوپەیمانی دەریایی ئەمریکا دا

وەزیری دەرەوەی عێراق لەکاردانەوە بە ئێحتماڵی ئامادەبوونی ڕژیمی زایۆنی لەهاوپەیمانی خۆناودێرکراوی ئەمریکا لە کەنداوی فارس جەختیکرد: بەغدا نەیاری بەشداری ڕژێمی زایۆنییە لەم هاوپەیمانییە دەریاییە دا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەلعالەم؛"موحەممەد عەلی ئەلحەکیم" وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق ڕۆژی دوو شەممە لە لاپەڕەی تاکەکەسی خۆی لە توئیتەر دا نووسی: بوونی هێزەکانی ڕۆژئاوایی لە ناوچە، هۆکاری تاوسەندنەوەی ئالۆزییەکانە.

حەکیم جەختیکرد: عێراق  خوازیاری کەمبوونەوەی ئالۆزی لە ناوچەکەیە لە ڕێگای وتووێژەوە.

"ئیسرائیل کاتز"  وەزیری دەرەوەی  ڕژێمی زایۆنی گوتی: ئیسرائیل لە هاوپەیمانی سەربازی ئەمریکا لە کەنداوی فارس بەشداری دەکات. 

ئەمریکا لە مانگەکانیی ئەمدواییە بەمەبەستی تووندتر کردنەوەی گوشار بۆ سەر ئێران، ئامادەبوونی سەربازی خۆی لە ناوچەی کەنداوی فارس زۆرتر کردۆتەوە و هاوڕێی هاوپەیمانەکان لەوان بەریتانیا کردەوەی دنە دەرانە ئەنجام ئەدات.

ئەمریکاییەکان هەر لەم پێوەندییە دا ڕایانگەیاندووە، دوابەدوای پێکهاتنی هاوپەیمانییەکی سەربازی لەکەنداوی فارس دان .