پەلاماری بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی یەمەن بۆسەر فڕگەی ئەبهای سعودی
یەکینەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەرتەش و ئەنساروڵڵای یەمەن بۆ جارێکی دیکە فڕگەی ئەبها لە باشووری سعودیان کوتا .
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس بە گێڕانەوە لە کەناڵی ئەلمەسیرە ، یەکینەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەرتەش و ئەنساروڵڵای یەمەن ئەمڕۆ سێشەممە فڕگەی ئەبهایان بە چەندین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری قاسف کەی دوو کوتا .
هێشتا راپۆرێک لە زیانە ئەگەریەکانی ئەم پەلامارە بڵاو نەبووەتەوە .
فڕۆکەخانەی "ئەبها" لە باشووری عەرەبستان بەردەوام لە لایەن یەکەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان و یەکەی مووشەکیی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن وەبەر پە لامار کەوتووە.
ئەو فڕۆکەخانەیە شوێنی تێکرانی سووتەمەنی و تەیار کرانی ئەو فڕۆکە جەنگییانەن کە لە پەلامارەکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودی بۆ سەر یەمەن بەکار دەهێندرێن و ئێستا نیوە کارا بووە .
لە لایەکی دیکەوە ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکانی یەمەن بنکەی دەسدرێژکارانی سعودییان لە جیزان بە دوو موشەکی بالستیکی جۆر زیلزالی یەک پێکا .
بەپێی راپۆرتی رۆژی سێشەممەی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە ئەلمەسیرە ، بە وێکەوتنی موشەکی ئەرتەشی یەمەن لە بنکەی بەکرێگیراوانی سعودی لە جیزانی باشووری عەرەبستان ، ژمارێک لە بەکرێگیراوانی سعودی کوژران و بریندار بوون و زیانی زۆریان لێکەوت .