عەریقات: تەنیا ڕێگای فەلەستین بەرخۆدانە بەرامبەر ڕژیمی داگیرکەری قودس
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i367244-عەریقات_تەنیا_ڕێگای_فەلەستین_بەرخۆدانە_بەرامبەر_ڕژیمی_داگیرکەری_قودس
سکرتێری گشتی لیژنەی بەڕێوە بەرایەتی ڕیکخراوەی ڕزگاری دەری فەلەستین گوتی ڕژیمی ئیسرائیل بە پشتگری "داناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا درێژە ئەدات بە سیاسەتی داگیرکاری فەلەستین بەڵام بە هۆی خۆڕاگری فەلەستینییەکان ئەم ڕەوتە بەئاکام ناگات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 17, 2019 14:34 Asia/Tehran
  • عەریقات: تەنیا ڕێگای فەلەستین بەرخۆدانە بەرامبەر ڕژیمی داگیرکەری قودس

سکرتێری گشتی لیژنەی بەڕێوە بەرایەتی ڕیکخراوەی ڕزگاری دەری فەلەستین گوتی ڕژیمی ئیسرائیل بە پشتگری "داناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا درێژە ئەدات بە سیاسەتی داگیرکاری فەلەستین بەڵام بە هۆی خۆڕاگری فەلەستینییەکان ئەم ڕەوتە بەئاکام ناگات.

"سائێب عەریقات" بە باسکردنی ئەمەی کە کردەوەکانی ئیسرائیل بریتی  لە کاولکردنیی ماڵەکان، پاکتاوکردنیی ڕەگەزی، زەوتکردنیی ناوچە جۆر بە جۆرەکانی فەلەستین و کوشتاری منداڵان و هێزەکانی فریاگوزاریی تاوانکاری جەنگی، گوتیشی، ئیسرائیل هەرگیز لە رێگای  ترۆریسمی ڕێکخراوە بە ئامانجەکانی خۆی ڕاناگات.

سکرتێری گشتی لیژنەی بەڕێوە بەرایەتی ڕیکخراوەی ڕزگاری دەری فەلەستین بەڕاشکاوی گوتی، ئەمریکا لە حاڵێکدا بانگەشە دەکات بە دوی گەشە وپێشکەوتنەی گەلی فەلەستینیە کە ٨٤٤ ملوێن دۆڵاڕ هاوپێوەند لە دەڤەرەکانیی جۆر بە جۆر لە وان نەخۆشخانەکانی قۆدس و ئاژانسی فریاگوزاری و کاردۆزینەوەی ئاوارە فەلەستینییەکان(ئانرۆڤا) پچراندووە.