ئاب 19, 2019 18:00 Asia/Tehran
  • ئۆپەراسیۆنی مووشەکی سوپای یەمەن لە مەریب بە مووشەکی نوێ

یەکەی مووشەکی سوپا و لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن بە مووشەکێکی تازە،بنکەو مۆڵگەی دەستدرێژاکران لە پارێزگای مەریبی داوەتە بەر پەلاماری خۆی دا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەڤزیۆنی ئەلمەسیرە،سەرتیپ"یەحیا سەریع" گوتە بێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند: یەکەی مووشەکی سوپا ولیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن بە مووشەکی بالێستیکی" نێکاڵ" ناوەندەکانیی کۆبوونەوە و ڕژەی سەربازی بەکڕێگیراوان لە پێگەی سەربازی "ماس" لە مەریب لە ناوەندی یەمەنی داوەتە بەرپەلاماری خۆی دا.

سەرتیپ یەحیا سەریع، گوەتیشی: ئەم مووشەکە بە وردی لە ئامانجەکەی کەوتووە و بووەتە هۆی کوژران و برینداربوونیی دەیان کەس لە ئەفسەران و بەکڕێگیراوانی هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سەعودی. بە گوتەی ئەم کاربەدەستە یەمەنیە،ئۆپەراسیۆنی مووشەکی یەمەن دوای دیتنی زانیاری و ئیتلاعاتی وردانە بەڕێوە چووە.

گوتە بێژی هێزە چەکدارە کانی یەمەنی  هەروەها گوتی: لەشکەرییانی هاوپەیمانی سەعوودی  لە پێگەی سەربازی"ماس"ئامادەی بەڕێوە بردنیی ئۆپەراسیۆنە لە ناوچەکانی "نەهەم" و "سەراوێح"ـ دابوون. هێزە یەمەنییەکان بۆ یەکەم جار لە مووشەکی بالێستیکی"نیکاڵ" پەردەیان لاداوە.

سەرپەیڤ