یەمەنیەکان فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکایان خستەخوار
پەدافەندی ئاسمانی سوپا ولێژنە جەماوەریەکانی یەمەن بەیانی چوارشەممە فڕۆکەیەکی بێ فڕٶکەوانی پێشکەوتەی ئەمریکایی لە جۆری " ئیم کیو ٩" یان سەربە هاوپەیمانی سەعودی لە پارێزگەی " زمار " لەناوەندی ئەم وڵاتە خستە خوار.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند ، پەدافەندی ئاسمانی سوپا ولێژنە جەماوەریەکانی ئەم وڵاتە ، ئەم فڕۆکە ئەمریکیەیان بە مۆشکێکی بۆمی خستووەتە خوار. بە پێی ڕاگەیاندنی " یەحیا سەریع" بە زوویی لە پرێس کۆنفرانسێکدا لەم موشەکە پەردە لا دەدرێت. یەحیا سەریع هەروەها پیداگری کرد هێزە دەسدرێژکارەکانی سەریەمەن دەبێ لە حسێبەکانی خۆیان بۆ بنپێکردن وبەزاندنی هەرێمی ئاسمانی ئەم وڵاتە پیداچوونەوە بکەن. پەدافەندی ئاسمانی یەمەن مانگی مای ڕابردویش فڕۆکەیەکی ئەمریکایی لە جۆری " ئیم کیو یەک" پرداتور" لە باشووری شاری سەنعای پێتەختی یەمەن خستبووە خوار. سوپا ولێژنە جەماوەریەکانی یەمەن لە کاتی دەسپێکرانی دەسدرێژی هاوپەیمانی سەعودی بۆسەر یەمەن هەتا ئێستاکە ، دەیان فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سێخۆڕی عەرەبستان وهاوپەیمانەکانی خستووەتە خوار. توانایی بەرگریانەی سوپا لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن بە پێی گەمارۆی هەمە لایەنەی ئەم وڵاتە لەلایەن ڕژێمی سەعودی ڕۆژ بۆ ڕۆژ خەریکی پەرە سەندنە. عەرەبستان بە پشتیوانی ئەمریکا ، ئیمارات وچەند وڵاتی تر لە مارسی ٢٠١٥ دەستی کردە دەسدرێژی سەربازی بۆ سەر یەمەن وگەمارۆی زەوینی ، دەریایی وئاسمانی ئەم وڵاتە . شەڕنانەوەکانی عەرەبستان وهاوپەیمانەکانی لە یەمەن هەتا ئێستاکە بووە بە هۆی کوژرانی فرەتر لە شازدە هەزار یەمەنی ، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس وئاوارە وهەڵوەدا بوونی ملیۆنان یەمەنی .