نەتانیاهۆ: ئیسرائیل درێژە دەدا بە شارۆچکە سازی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i367594-نەتانیاهۆ_ئیسرائیل_درێژە_دەدا_بە_شارۆچکە_سازی
سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنی رۆژی هەینی جەختی کرد لەسەر درێژەدان بە شارۆچکەسازییەکانی ئەو رژیمە لە سەرزەوینە داگیرکراوەکانی فەلەستین.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 24, 2019 08:03 Asia/Tehran
  • نەتانیاهۆ: ئیسرائیل درێژە دەدا بە شارۆچکە سازی

سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنی رۆژی هەینی جەختی کرد لەسەر درێژەدان بە شارۆچکەسازییەکانی ئەو رژیمە لە سەرزەوینە داگیرکراوەکانی فەلەستین.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، "بنیامین نەتانیاهۆ" وتی: ئیسرائیل درێژە دەدا بە شارۆچکەسازییەکانی لە سەرزەوینی فەلەستینیان هەتا زیاتر ریشەدابکوتێ.

رژیمی زایۆنی هەردەم بێ گوێدان بە خواستی کۆمەڵگای جیهانی درێژە دەدا بەچێکردنی شارۆچکە زایۆنی نشینەکان وئەمریکاش لەوبارەوە پاڵپشتی لێ دەکا.

هەمووی ئەو شارۆچکانە، بەپێی یاساوڕێسای نێودەوڵەتی، نایاسایین.

ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان٢٣ی دیسەمبەری٢٠١٦ لە بڕیارنامەیەک(بڕیارنامەی٢٣٣٤) داوای لە ڕژیمی زایۆنی کرد، خێراو بەتەواوەتی هەموو چالاکییەکانی شارۆچکەسازیی خۆی لە سەرزەوینە داگیرکراوەکانی فەلەستین ڕابگرێ.

رژیمی ئیسرائیل بە چێکردنی شارۆچکە زایۆنی نشینەکان لەهەوڵدایە دیموگرافیای ناوچە فەلەستینیەکان بگۆڕێ و سیمایەکی زایۆنی بدا بەو ناوچانە هەتا زاڵێتی خوازییەکانی لەناوچە فەلەستینیەکان بچەسپێنێ.