ئاب 24, 2019 18:55 Asia/Tehran
  • باری دەرمانی گەندەڵبوو گەیشتە سەنعا

پاش کردەی لەئەنقەستی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعودی بۆ ڕاگرتنی باری٣٥تۆنی دەرمان لە جیبوتی لەبەرتیشکی خۆر، ئەو بارە لەکاتێکدا گەیشتە یەمەن کە دەرمانەکانی تێیدا گەندەڵ ببوون.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلمەسیرە، "محەممەد مەرونی" نوێنەری لێژنەی گشتیی دەرمان لە گومرکی فڕۆکەخانەی سەنعا بەئاماژە بە دەسداگیران بەسەر٣٥تۆن باری دەرمانی گەندەڵبوو لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سەنعا ڕایگەیاند: وڵاتانی دەسدرێژکار بەڕاگرتنی ئەو دەرمانانە لە جیبوتی بوونەهۆی گەندەڵبوونی ئەو دەواو دەرمانانە.

مەرونی وێڕای دەربڕینی مەخابنی لەو چەشنە کردە زاڵمانەیە کەبڕیارە پاش ڕێککەوتنی حودەیدە کۆتایی پێ بێ، وتی: ئەو تاوانە نەخۆشەکانی لە هەلی چارەسەربوون بێ بەش کردو درۆی ئیدیعای یارمەتیدانی خەڵکی یەمەنی ئاشکرا کرد.

لەهەمان کاتدا، "عەلی عەبباس" جێگری سەرۆکی لێژنەی گشتیی دەرمانی یەمەن، داخرانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سەنعاو گەمارۆی ئەو وڵاتەی بەهۆکاری سەرەکیی گەندەڵبوونی باری دەرمانەکان زانی و وتی: کردەی زاڵمانەی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعودی ، زیانی قەرەبوونەکراوی گەیاندووە بە تەندروستیی خەڵکی یەمەن.

ماوەیەک لەوەپێشیش، عەبدولموحسین تاووس، سەرۆکی "کۆمیتەی نیشتمانیی کاروباری مرۆیی و یارمەتی گەیاندنی یەمەن" بەڕاگەیاندنی ئەوەی کە حەوت کەشتیی خۆراکی گەندەڵبوو لەلایەن بەرنامەی جیهانی خۆراکەوە ڕەوانەی یەمەن کراوە، داوای لەو دەزگە نێودەوڵەتییە کرد، کۆتایی بێنێ بەگەندەڵیی دراڤی و خۆراکی.

سەرپەیڤ