شکست هێنانی ئۆپەراسیۆنی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە نەجرانی عەرەبستان
هێزەکانی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن ڕۆژی شەممە ئۆپەراسیۆنی بەکرێگیراوانی سەعوودییان لە ناوچەی "الصوح"ی نەجران لە باشووری عەرەبستان بەرپەرچ دایەوە کە بەنیازی پێشرەوی بەرەو بنکەکانی هێزە یەمەنییەکان بوون .
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران؛ لە شەڕ و پێکدادانی هێزەکانی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن دژ بە بەکرێگیراوانی سەعوودی، ژمارێک لە دەسدرێژکارانی سەعوودی کوژراو و بریندار بوون و چەک و کەرەستە جەنگییەکانیان تیاچوون.
دەسەڵاتی بەرەڤانیی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن وێڕای ئەوەی ئەم وڵاتە لە لایەن ڕژێمی سەعوودییەوە گەمارۆیەکی هەمەلایەنە دراوە، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر پەرە دەستێنێ.
عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا ، ئیمارات و چەن وڵاتی دیکە لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە . ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە شازدە هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.
شەڕنانەوەکانی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە و بۆتە هۆی پەرە سەندنی زۆر نەخۆشی و پەتایەکی نالەبار لەم وڵاتەدا.
ڕژێمی سەعوودی و هاوپەیمانەکانی تا ئێستا لەبەر خۆڕاگریی خڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانیان لەم وڵاتەدا کە هەمان دەسەڵات گرتنە دەستی کەسانی دەسنیا و دارەدەستە.