حێزبۆڵڵای لوبنان 2 فڕۆکەی سیخووڕی ئسرائیلی خستەخوارەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i367660-حێزبۆڵڵای_لوبنان_2_فڕۆکەی_سیخووڕی_ئسرائیلی_خستەخوارەوە
بەرگری ئاسمانی حێزبۆڵڵای لوبنان سەرلەبەیانی یەکشەمە 2 فڕۆکەی سیخووڕی بێ سەرنشینی ڕژیمی زایونی لە باشووری بەیرووت پێتەختی لوبنان خستە خوارەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 25, 2019 12:24 Asia/Tehran
  • حێزبۆڵڵای لوبنان 2 فڕۆکەی سیخووڕی ئسرائیلی خستەخوارەوە

بەرگری ئاسمانی حێزبۆڵڵای لوبنان سەرلەبەیانی یەکشەمە 2 فڕۆکەی سیخووڕی بێ سەرنشینی ڕژیمی زایونی لە باشووری بەیرووت پێتەختی لوبنان خستە خوارەوە .

 کاناڵی  ئەلعالەم  بە گێڕانەوە  لە کاربەدەستێکی  حێزبۆڵڵای  لوبنان  ڕایگەیاند  سیستمی  بەرگری  ئاسمانی  حێزبۆڵڵا  ئەو 2 فڕۆکە بێ سەرنشینەی  ئیسرائیلی  لە ناوچەی  زاحیە  لە باشووری  بەیرووت  کردە ئامانج . دەسدرێژی  فڕۆکەی  سیخووڕی  ڕژیمی  زایونی  بۆسەر  سنووری  ئاسمانی  لوبنان  کاژێرێک  دوای  پەلاماری ئەو ڕژیمە بۆ سەرسووریا    ڕووی دا . ڕژیمی  زایونی بەردەوام  سنووری  ئاسمانی  دەریایی  و زەوینی  لوبنان پێشێل دەکات . نوێترین  پەلاماری ڕژیمی زایونی  بۆ  سەر سووریا کاتژمێرێک لە مەوبەر بوو .  فڕۆکە شەڕکەرەکانی  ڕژیمی  زایونی  شەوی یەکشەمە  چەندین  مووشەکیان بەرەو گوندی عەفریا  لە باشووری  پێتەختی  سووریا  هاویشت . سیستمی بەرگری  ئاسمانی  ئەرتەشی سووریا  ڕووبەڕوو بوەوە  لە گەڵ ئەو پەلامارە مووشەکیەی  ڕژیمی زایونی .