بۆردومانی فڕۆکەخانەی جیزانی عەرەبستان لە لایەن یەمەنیەکانەوە
ئاب 26, 2019 03:54 Asia/Tehran
ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکانی یەمەن شەوی رابردوو لە وڵامی دەسدرێژکاری و تاوانکاریەکانی هاوپەیمانیی سعودی لە یەمەن ، فڕۆکەخانەی جیزان لە باشووری عەرەبستانیان موشەک باران کرد .
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆن ، یەحیا سەریع ، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن رایگەیاند ، یەکینەی موشەکیی ئەم وڵاتە بە دە موشەکی بالستیکی لە جۆری بەدری یەک ، هێلانەی فڕۆکە جەنگیەکان و کۆپتەرەکانی ئاپاچی لە فڕگەی جیزان پێکاوە . لەم پەلامارە موشەکیەدا دەیان لەشکەری سعودی کوژراون یان بریندار بوونە .
فڕۆکەخانەکانی جیزان و ئەبها و هەروەها بنکەی ئاسمانیی مەلیک خالید لە باشووری عەرەبستان لە چەند حەوتەی رابردوودا بە جاران لە لایەن یەکینەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەکی ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکانی یەمەن پێکراوە .