برینداربوونی دەیان شارۆچکە نشینی زایۆنی لە پەلاماری موشەکیی هێزەکانی خۆڕاگریی فەلەستین
سەرچاوەکانی هەواڵ راپۆریاندا : بە دوای پەلاماری موشەکیی هێزەکانی خۆڕاگریی لە کەرتی غەززەوە بۆسەر شارۆچکە زایونیەکانی هاوسنوور لە گەڵ ئەم کەرتە ، 36 زایۆنیست لە کاتی راکردن بۆ پەناگاکان بریندار بوون .
بە پێی راپۆرتی ئەمڕۆ دوشەممەی ماڵپەڕی دەنگوباسی مەعا فەلەستین ، لە وڵامی پەلامارەکانی ئەم دواییانەی رژێمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە ، شارۆچکە زایۆنیست نشینەکانی سەدیروت ، نیر عام ، و ئێرێزیان بە چەند موشەک پێکا .
ترس و دڵەڕاوکێ لە پەلاماری موشەکیی هێزەکانی خۆڕاگریی فەلەستینی وایکرد تا ئەو شارۆچکەنشینانەی کە هەوڵیان ئەدا بۆ حەشارگە راکەن ، بریندار بن .
بەر لەوە میدیاکانی زایۆنی وێنە گەلێکیان بڵاو کردبووەوە کە نیشانەی وێکەوتنی یەکێک لە موشەکەکانی هاویژراو لە غەززەوە لە نزیکیی شوێنی بەڕێوەچوونی فستیڤاڵێک لە شارۆچکەی زایونیست نشینی سەدیرووت بوو و بەرپرسانی ئاسایشیی ئیسراییل لە داینشتوانی سەدیروتیان ویست خێرا بگەڕێنەوە ماڵی خۆیان .
سەرچاوە فەلەستیینیەکان رایانگەیاند ، فڕۆکە جەنگیەکانی رژێمی زایۆنی سەر لە بەیانی دوشەممە بنکە و بارەگای هێزەکانی خۆڕاگریی فەلەستینیان لە بەیت لاهیای باکووری کەرتی غەززە بۆردومان کرد .