ئەمریکا فەلەستینی لە پێڕستی وڵاتان سڕییەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i367725-ئەمریکا_فەلەستینی_لە_پێڕستی_وڵاتان_سڕییەوە
ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە کردەیەکی نایاسایی، فەلەستینی لەپێڕستی وڵاتان وناوچەکان، لابرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 26, 2019 14:55 Asia/Tehran
  • ئەمریکا فەلەستینی لە پێڕستی وڵاتان سڕییەوە

ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە کردەیەکی نایاسایی، فەلەستینی لەپێڕستی وڵاتان وناوچەکان، لابرد.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی هەواڵدەریی سپۆتنیک؛ هەتا ئەم دواییە ناوی فەلەستین لە ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەشوێنێک بەناوی ناوچەی خودموختاری فەلەستین یان سەرزەوینە فەلەستینیەکان هەبوو، بەڵام ئەو وەزارەتخانە فەرمانی داوە، هەرچەشنە ووشە و دەستەووشەی وەک "سەرزەوینە داگیرکراوەکان" کە لەپەیوەندیی لەگەڵ عەرەبە فەلەستینیەکان دایە، بسڕێتەوە.

"نەبیل ئەبوردینە" وتەبێژی سەرۆکایەتی دەزگەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین لە بەیاننامەیەکدا وێڕای شەرمەزار کردنی ئەو کردەی ئەمریکا، ئەو کردەی بەهاوڕەوتبوون لەگە: بیروهزری ڕاستی توندڕەوانەی رژیمی زایۆنی ناوبردووەو وتوویەتی ئەو بابەتە بەرەودواوەچوونی کەم وێنە لە سیاسەتی دەرەوەیی ئەمریکایە.

"نەبیل ئەبو ردینە" ئەو کردەی ئەمریکای لەچوارچێوەی زنجیرە هەوڵە بێهیواکەرەکان زانی بۆ سڕینەوەی دۆسییەی فەلەستین و گەلەکەی، کە بە بەکارنەبردنی دەستەووشەی "سەرزەوینە فەلەستینیەکان" دەس پێ بوو و بە کەڵک وەرنەگرتن لە دەستەووشەی "سەرزەوینە داگیرکراوەکان" درێژەی بوو و ئەو کارە شەرمەزار و ڕەت کراوە، کۆتایی پێهاتووە.

سەرزەوینی فەلەستین و قودسی پیرۆز، بەداگیرکرانی رژیمی زایۆنی، حەفتا ساڵە کە مەکۆی کێشە ناوچەییەکان وتەنانەت جیهانییەکانە.

سەپێندرانی شەڕی جۆراوجۆر بەسەر ناوچەدا، ئێستا لەچوارچێوەی جم و جۆڵ لە جەولان، عێراق و لوبنان خۆی دەرخستووەو ئەو رژیمە لەبەر لاوازبوونی توانای و هەڵبەت بەهێزبوونی وڵاتانی دژ بە داگیرکەریی، ناچار ڕوو دەکاتە کردەی دوژمنکارانەو نامرۆیانە.