پەلاماری فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی یەمەن بۆ سەر بنکەی ئاسمانیی مەلیک خالیدی عەرەبستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i367734-پەلاماری_فڕۆکە_بێ_فڕۆکەوانەکانی_یەمەن_بۆ_سەر_بنکەی_ئاسمانیی_مەلیک_خالیدی_عەرەبستان
یەکەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن دیسان بنکەی ئاسمانیی "مەلیک خالید"_یان لە پارێزگای عەسیر هەڵکەوتوو لە باشووری عەرەبستان دایە بەر پەلامار.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 27, 2019 04:42 Asia/Tehran
  • پەلاماری فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی یەمەن بۆ سەر بنکەی ئاسمانیی مەلیک خالیدی عەرەبستان

یەکەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن دیسان بنکەی ئاسمانیی "مەلیک خالید"_یان لە پارێزگای عەسیر هەڵکەوتوو لە باشووری عەرەبستان دایە بەر پەلامار.

بە پێی راپۆرتی ئیرنا؛ "یەحیا سەریع" وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی  یەمەن سەر لە بەیانی ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە لەو پەلامارەدا سیستەمی بەدالەی سەربازی و بنکەی فڕۆکە جەنگییەکان لە لایەن چەن فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی «قاصف 2K» وەبەر پە لامار کەوتوون.

یەحیا سەریع وتیشی کە  ئەو ئۆپەراسیۆنە لە وەڵامی جەنایەتەکانی هاوپەیمانی دەسدرێژکاران، بەردەوام بوونی گەمارۆدرانی یەمەن و پەلامارە ئاسمانییەکانی دەسدرێژکاران بۆ سەر وڵاتەکەمان ئەنجام دراوە  و هەژماریان لە ماوەی ١٢ کاژێری رابردوو گەیشتۆتە ٤٠ جار.

بنکەی ئاسمانیی "مەلیک خالید" پێشتریش وەبەر پەلاماری فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن کەوتبوو.

فڕۆکەخانەکانی "جیزان" و "ابها" و هەروەها بنکەی ئاسمانیی مەلیک خالید لە باشووری عەرەبستان لە ماوەی چەن هەفتەی ڕابردوودا بەردەوام لە لایەن یەکەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان و یەکەی مووشەکیی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەنەوە وەبەر پەلامار کەوتوون.