برینداربوونی نزیک ٥٠ فەلەستینی لەباکووری ڕۆژهەڵاتی قۆدس
لەئاکامی پەلاماری سەربازییەکانی ڕەژیمی زایۆنی بۆ سەر دانیشتووانی ئەلعیسەوییە،باکووری ڕۆژهەڵاتی قۆدسی داگیر کراو،نزیک ٥٠ گەنجی فەلەستینی بریندار بوون.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنی مەیادین، سەربازییە داگیر کارەکانی ئیسرائیل رۆژی سێشەممە لە کاتی هێرش بۆ سەر گەرەکی"ئەلعەبید" لە ئەلعیسەوییە بۆمبەکانی دەنگی و گوللـەی پلاستیکییان هاویشتووە.
فەلەستینییەکانیی دانیشتووی ناوچەی ئەلعەبید بەرەنگاری داگیرکاران بوونکە بە بیانووی ڕاوەدوونانی چەند کەس پەلاماری ئەم ناوچەیان دابوو. هەواڵێکی تر ئەمەیە بەرەی دیمۆکراتیک بۆ ئازادی فەلەستین پەلاماری فرۆکە کانی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر بنکە و بارگاکانی خۆراگری لە بۆقاع،ناوچەی "قوسایا"ـی لوبنان یان شەرمەزار کرد و لەبارەی هەوڵی ئیسرائیل بۆ نانەوەی شەڕ لە ناوچەکە وشداری داوە.
فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی زایۆنی لە پەلاماری ئاسمانی بۆ سەر کەرتی غەززەیش بە ٤ مووشەک،بنکەکانی مۆقاومەیان نزیک گوندی "ئۆم ئەلنەسر"،شارۆچکەی بەیت لاهیا،باکووری غەززە داوەتە بەرپەلامار.