پەلاماری مووشەکیی یەمەنییەکان بۆسەر پێگەکانی بەکرێگیراوانی سەعودی لە پارێزگای حەججە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i367788-پەلاماری_مووشەکیی_یەمەنییەکان_بۆسەر_پێگەکانی_بەکرێگیراوانی_سەعودی_لە_پارێزگای_حەججە
سوپاو لیژنە جەماوەریەکانی یەمەن، سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە بەدوو مووشەکی بالستیکی خۆجێی جۆری "زلزالی یەک"، پێگەکانی بەکرێگیراوانی سەعودی لەناوچەی "حەیران"ی سەر بە پارێزگای حەججە لەباکوری رۆژاوای ئەو وڵاتەیان پێکا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 28, 2019 03:09 Asia/Tehran
  • پەلاماری مووشەکیی یەمەنییەکان بۆسەر پێگەکانی بەکرێگیراوانی سەعودی لە پارێزگای حەججە

سوپاو لیژنە جەماوەریەکانی یەمەن، سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە بەدوو مووشەکی بالستیکی خۆجێی جۆری "زلزالی یەک"، پێگەکانی بەکرێگیراوانی سەعودی لەناوچەی "حەیران"ی سەر بە پارێزگای حەججە لەباکوری رۆژاوای ئەو وڵاتەیان پێکا.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلمەسیرەی یەمەن، لەو پەلامارە مووشەکییە دەیان بەکرێگیراوی سەعودی کوژران و یان بریندار بوون.

سوپاو لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن شەوی ڕابردوو(سێ شەممە) ش لەوەڵامدانەوە بە دەسدرێژکاریەکانی هاوپەیمانیی سەعودی، بە دوو مووشەکی زلزالی یەک، پێگەکانی بەکرێگیراوانی سەعودی لە "نەجران" هەڵکەوتوو لەباشوری عەرەبستانی کردبۆ ئامانج.

سەرلەشکر "محەممەد ناسر عاتفی" وەزیری بەرەڤانیی یەمەن لەم دواییەدا پێی داگرتبوو، دەرگاکانی جەهەننەم لەڕووی دەسدرێژکاران ئاوەڵایە.

رژیمی سەعوودیا بەپاڵپشتی ئەمریکاو لەسای بێ دەنگەی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە مارسی٢٠١٥وە دەستی کرد بە دەسدرێژیی سەربازی بۆسەر یەمەن وگەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانیی ئەو وڵاتەی داوە.

شەڕخوازیی عەرەبستان لە یەمەن، کوژرانی زیاتر لە شازدە هەزار یەمەنی، برینداربوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارەبوونی بەملوێنان یەمەنی لێکەوتووەتەوە.

دەسدرێژکاریی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژاری یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی لەڕادەبەدەری خۆراک و دەواو دەرمان کردووەو بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی جۆراوجۆر.

رژیمی سەعودیا و هاوپەیمانانی تائێستا لەبەر خۆڕاگریی خەڵکی یەمەن نەیانتوانیوە ئامانجەکانی لەو وڵاتەدا بێننە دی (بەدەسەڵات گەیاندنی بەکرێگیراوەکانیان).