راگەیێندرانی یەکلابوونەوەی دەقی ڕەشنووسی ڕێککەوتننامەی ئەمریکا لەگەڵ تالیبان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i367812-راگەیێندرانی_یەکلابوونەوەی_دەقی_ڕەشنووسی_ڕێککەوتننامەی_ئەمریکا_لەگەڵ_تالیبان
بەپێی چەند ڕاپۆرێکی پشت ڕاست نەکراو، دەقی ڕەشنووسی ڕێککەوتننامەی بەناو ئاشتیی ئەمریکا لەگەڵ تالیبان لەقەتەر یەکلابووەتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 28, 2019 07:56 Asia/Tehran
  • راگەیێندرانی یەکلابوونەوەی دەقی ڕەشنووسی ڕێککەوتننامەی ئەمریکا لەگەڵ تالیبان

بەپێی چەند ڕاپۆرێکی پشت ڕاست نەکراو، دەقی ڕەشنووسی ڕێککەوتننامەی بەناو ئاشتیی ئەمریکا لەگەڵ تالیبان لەقەتەر یەکلابووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی رادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران لە کابول بەگێڕانەوە لە میدیاکانی ئەفغانستان، دەقی ڕەشنووسی ڕێککەوتننامەی ئەمریکا لەگەڵ تالیبان لە قەتەر لەدانوستانەکانی شەوی ڕابردووی خەلیل زاد نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری ئەفغانستان ونوێنەرانی سیاسیی تالیبان، یەکلابووەتەوە.

تائێستا وردەزانیاریی هاوپێوەند بە ڕێککەوتننامەی ئەمریکا لەگەڵ تالیبان لەڕەشنووسی ئەو ڕێککەوتننامەیە بڵاو نەکراوەتەوە.

زەلمی خەلیل زاد بڕیارە ئەمڕۆ بەرەو کابول بکەوێتەڕێ هەتا حکومەتی ئەفغانستان لەئەنجامەکانی نۆیەمین خولی دانوستانەکانی قەتەر ئاگادار بکاتەوە.

ڕاپۆری یەکلابوونەوەی دەقی ڕەشنووسی ڕێککەوتننامەی ئەمریکا لەگەڵ تالیبان لەکاتێکدا بڵاو کراوەتەوە کە دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند، هیچ خشتە زەمەنییەک بۆ چوونەدەری سەربازانی ئەمریکی لە ئەفغانستان لەئارادا نییە، لەکاتێکدا کە خشتەی زەمەنیی چوونەدەری چەکدارانی ئەمریکی لەئەفغانستان، گرینگترین پرسی دانوستانەکانی ئەمریکا لەگەڵ تالیبانە.

نۆیەمین خولی دانوستانی ئەمریکا لەگەڵ تالیبان لەقەتەر پێنج شەمەی حەوتەی ڕابردوو دەس پێ کرا. جێگیرکرانی ئاگربڕ، چۆنیەتی سیستەمی سیاسیی داهاتووی ئەفغانستان، هاوبەشیی تالیبان لەڕەوتی سیاسی، مافی ژنان و یاسای بنەڕەتیی ئەفغانستان ، لەگرینگترین پرس و بابەتەکانی جێی باس دەبێ لەدانوستانی نێوان لایەنە ئەفغانستانییەکان.