دەست بەسەراگرتنی فڕگەی نیودەڵەتی عەدەن لە لایەن هێزەکانی سەربە مەنسور هادی
هێزەکانی سەربە سەرۆک کۆماری لەسەرکارلابراوی یەمەن،دەستیان بەسەر فڕگەی نێودەوڵەتی عەدەن دا گرت،لە باشووری یەمەن،
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما بە بەشداری هێزەکانی سەربە دەوڵەتی عەبد ڕەبە مەنسور هادی سەرۆک کۆماری لەسەرکار لابراوی یەمەن لە فڕگەی نێودەوڵەتی عەدەن ، کارمەندانی ئەم فڕگەیە گوێزرانەوە بۆ شوێنێکی تر. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، هێزەکانی سەربە دەوڵەتی عەبد ڕەبە مەنسور هادی لە ناوچەی ئەلعەریش، دەرگای ڕۆژهەڵاتی شاری عەدەن ،لەگەڵ هێزەکانی ئەنجومەنی ئینتقالی باشوور کە لە لایەن ئیماراتەوە پشتیوانیان لێ دەکرێت ، تێکەڵچوون. تێکەڵچوونی نێوان هێزەکانی ئەنجومەنی ئینتقالی باشوور سەربە ئیمارات لە عەدەن لەگەڵ هێزەکانی عەبد ڕەبە مەنسور هادی سەرۆک کۆماری لەسەر کار کشاوەی یەمەن ، لەژێر پشتیوانی عەرەبستانی سەعودی ، لە یەکەمی ئۆت دەسپێکراوە. سەدان بنەماڵەی یەمەنی بە هۆی تێکەڵچوونەکانی عەدەن لە گەمارۆ دان ولە دۆخی گوزەرانی دژوار دان. ئیمارات وعەرەبستانی سەعودی دوای پەلامار بۆ سەر یەمەن لە مارسی ٢٠١٥ هەرکام بەش گەلێک لەم ولاتەیان داگیر کردووە ولە بەکرێگیروانی خۆجیی ودەرەوەیی بۆ هەڵمەت لە دژی هێزە یەمەنیەکان وخەڵکی ئەم وڵاتە کەلک وەردەگرن.