فڕۆکەشەڕکەرەکانی ھاوپەیمانیی سەعودی سەنعایان بوردومان کرد
فڕۆکەشەڕکەرەکانی ھاوپەیمانیی سەعودی، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنج شەممە دوو جار «سەنعای» پێتەختی یەمەنیان بوردومان کرد.
کەناڵی تەلەفزیۆنیی «ئەلمەسیرە»ی یەمەن ڕایگەیاند، فڕۆکەشەڕکەرەکانی ھاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودی، فڕگەی نێونەتەوەیی سەنعاو ناوچەکانی گردوپەڕی ئەم شوێنەیان کردە ئامانج.
بڕێک لە سەرچاوە ھەواڵییەکان باسی بیسترانی زرمەی چەند تەقینەوەیەکیان کردووە لەد سەنعادا.
ھێشتا لە بارەی ڕادەی زیانەکانی شیمانەیی ئەم شاڵاوانە ھیچ ڕاپۆرتێک بڵاو نەبووەتەوە.
عەرەبستانی سەعودی وێڕای هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکەوبە پاڵپشتیی ئەمریکا لە مارسی 2015 ەوە هێرشێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کرد و هاوکات ئەم وڵاتەی لە وشکانی و دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆداوە.
شەڕهەڵایساندنی عەرەبستان لە یەمەن کوژرانی پتر لە شانزەهەزار یەمەنی و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و هەڵوەدا بوونی ژمارەیەکی زۆری یەمەنییەکانی لێ کەوتووەتەوە ئەمەو لە لایەکی دیکەوە داخرانی بوارگەکانی یەمەن ئەم و ڵاتەی لەگەڵ قەیرانی مرۆڤی دا بەرەوڕوو کردووەتە، بە جۆرێک کە دامەزراوە نێونەتەوەییەکان باسی ئەوەیان کردووە کە لە هەر دە خولەکێک دا منداڵێکی یەمەنی لە بەر باری خراپی خواردن و نەخۆشیی گیانی خۆی لە دەست دەدات
دەست درێژکاریی سەربازیی عەرەبستان ھەروەھا وڵاتی دەستکورتی یەمەنیشی لەگەڵ کەم بوونی خۆراک و دەرماندا بەرەوڕوو کردووەتەوە سەرباری ئەمەش ڕژێمی سەعودی و ھاوپەیمانەکانی ھەتا ئێستا نەیانتوانیوە لە بەر خۆڕاگریی جەماوەری یەمەن ئامانجەکانیان لەم وڵاتە مسۆگەر کەن کە بە دەستەڵات گەیاندنی دەستنیاکانی خۆیانە.