گیرانی شارێکی دیکە لەباشوری یەمەن لەلایەن هێزەکانی سەربە ئیمارات
میلیشیاکانی سەربە ئیمارات لەدرێژەی تێکهەڵچوون لەپارێزگای "ئەبیەن" لەباشوری یەمەن، توانیان شارێکی دیکەی ئەو پارێزگایە داگیربکەن.
بەپێی ڕاپۆری رۆژی پێنج شەممەی هەواڵدەریی فارس بەگێڕانەوە لە ماڵپەری "عەین الیمن" ، هێزەکانی پشتێنی ئاسایشیی سەربە ئیمارات شاری "جغار" دووهەم گەورەشاری پارێزگای ئەبیەنیان سەرلەنوێ خستە ژێر کۆنترۆڵی خۆیان.
هەواڵدەریی فەڕانسەش سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند، هێزەکانی سەر بەئیمارات شاری عەدەنیان کۆنترۆڵ کردۆتەوە.
لەماوەی حەوتەی ڕابردوودا، هێزەکانی سەر بە حکومەتی لەکارکشاوەی "عەبد ڕەببە مەنسور هادی" کۆنترۆڵی ژمارێک ناوچە لە پارێزگاکانی "عەدەن، ئەبیەن و شبوە"یان لە میلیشیاکانی سەربە ئیمارات، سەندبۆوە بەڵام ئێستا بەگوێرەی هەواڵ و ڕاپۆرەکان، هێزە جودایی خوازەکانی سەر بەئیمارات خەریکە خۆیان دەگەیێننەوە نێو ئەو شارانە.
تێکهەڵچوون وپێکدادان لەنێوان هێزەکانی ئەنجومەنی ئینتقالیی باشور سەربە ئیمارات لە عەدەن لەگەڵ هێزەکانی عەبد ڕەببە مەنسور هادی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەی یەمەن، جێی داکۆکیی عەرەبستانی سەعودی، لە یەکەمی ئاگۆستەوە دەس پێ بووە.
هاوپەیمانیی سەربازیی عەرەبستانی سەعودی وئیمارات لە دەسدرێژیی بۆسەر یەمەن پاش تێپەڕینی پتر لەچوار ساڵ شەڕ و پێکدادان لەو وڵاتە، ئەو ڕۆژانە بووە بەگۆڕەپانی تێکهەڵچوونی بەوەکالەت و کوشتار و ململانێ بۆ داگیرکردنی شارەکانی باشوری یەمەن.