قۆڵبەست کرانی بیست فەلەستینی لە هێرشی سەربازانی زایۆنی بۆسەر لێواری رۆژاوایی
سەربازانی رژیمی زایۆنی بەهێرش کردنەسەر گەڕەک و شارۆچکە فەلەستینیەکان لە لێواری رۆژاوائیی بیست کەسیان قۆڵبەست کرد.
بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی هەواڵیی فەلەستین ئەلیەوم؛ سەربازانی زایۆنی ئەمڕۆ پێنج شەممە بەهێرش بۆسەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی لێواری رۆژاوا، کەسانی گیراویان بێ تێگەیاندنی تۆمەتەکانیان، بۆ شوێنێکی نادیار گواستەوە.
هێزەکانی رژیمی زایۆنی سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممەش بەهێرش بۆسەر ماڵی فەلەستینیان ١٤ کەسیان لەناوچە جیاجیاکانی لێواری رۆژاوا قۆڵبەست کرد.
"لیژنەی ڕاگەیشتن بەکاروباری یەخسیرانی فەلەستینی" لەڕاپۆرێکدا ژماری فەلەستینیانی بەندکراو لە گرتووخانەکانی رژیمی زایۆنی شەش هەزار و ٥٠٠ کەس ڕاگەیاند کە لەنێویاندا ٢٣٠منداڵ، نزیک بە٥٠ژن، ٥٠٠بەندکراو بێ تۆمەت و هەزار و٨٠٠نەخۆش بەرچاو دەکەوێ.
"ناوەندی توێژینەوەیی یەخسیرانی فەلەستینی" یش لە ڕاپۆرێکدا ڕایگەیاند، لە سێ مانگی ڕابردوودا ٤٢٠ فەلەستینی بەدەست سەربازانی رژیمی زایۆنی قۆڵبەست کران کە لەنێویاندا ٦٢ منداڵ و دە ژن بەرچاو دەکەوێ.
زایۆنییەکان بۆ گەیشتن بەئامانجی پاوانخوازانەیان هەر رۆژ هێرش دەکەنەسەر ناوچە جیاجیاکانی فەلەستین و فەلەستینیان بە ئیدیعای پڕووپووچ قۆڵبەست دەکەن.