کوژرانی١٦٩ئەندامی گرووپی تالیبان لە ئەفغانستان
وەزارەتی بەرگریی ئەفغانستان ڕایگەیاند، ١٦٩ ئەندامی تاقمی تالیبان لە هەڵمەتی هێزەکانی سوپای ئەو وڵاتە کوژراون.
بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، نووسینگەی رۆژنامەوانیی وەزارەتی بەرگریی ئەفغانستان رۆژی شەممە رایگەیاند، ئەو١٦٩ئەندامەی تالیبان لە هەڵمەتی سوپای ئەو وڵاتە لە١٢ویلایەت بۆ وێنە، جوزجان، بەدەخشان و قندوز کوژران.
هاوکات لەگەڵ تەشەنای هەڵمەتی سەربازانی ئەفغانستانی بۆ سەرکوت کردنی تاقمی تالیبان، ئەندامانی ئەو گرووپەش لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە هێرشیان کردەسەر شاری قندوز لەباکوری ئەفغانستان.
شەڕ وپێکدادان لەنێوان ئەندامانی گرووپی تالیبان و سەربازانی ئەفغانستانی لەو ویلایەتە هەروا بەردەوامە.
سەرچاوە نەخۆشخانەییەکانی ئەفغانستان ڕایانگەیاند، تائێستا چوار کەس لەوان منداڵێک و سێ سەربازی ئەفغانستانی لەو شەڕ وپێکدادانانە کوژراون و لانیکەم سی کەسی دیکەش بریندار بوون.
وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستانیش ژماری کوژراوانی تالیبان لە تێکهەڵچوونەکانی قندوزی زیاتر لە چل کەس ڕاگەیاند.