مووشەکبارانی بنکە و مەتەرێزەکانی هاوپەیمانی سەعوودی لە عەسیری عەرەبستان
سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن شەوی ڕابردوو لە وەڵام بە دەسدرێژی و جەنایەتەکانی هاوپەیمانی سەعوودی لە یەمەن، بنکە و مەتەرێزەکانی ئەم هاوپەیمانییەیان لە پارێزگای "عەسیر" هەڵکەوتوو لە باشووری عەرەبستان مووشەکباران کرد.
بە پێی هەواڵدەریی فارس؛ سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن ڕایگەیاند؛ بە سێ مووشەکی بالستیکی خۆجێی لە مۆدیلی "زلزال 1"، بنکە و مەتەرێزەکانی هێزەکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودییان لە بوارگەی "علب"ی پارێزگای عەسیر داوەتە بەر پە لامار.
ژێدەرە یەمەنییەکان ڕایانگەیاند؛ زەبر و زیانێکی قورس لە سەعوودییەکان و بەکرێگیراوانیان کەوتووە.
سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن شەوی شەممەیش بە چوار مووشەکی بالستکی "زلزال 1" شوێنی کۆبوونەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی سەعوودییان لە نزیکی بوارگەی "علب" دابوویە بەر پە لامار.
سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن هەموو ڕۆژێ خاکی عەرەبستان بە مووشەکی بالستیک دەدەنە بەر پەلامار کە ئەو کردەوەیان لە ڕاستیدا کاردانەوەیەکە بەرامبەر بە دەسدرێژیی هاوپەیمانی سەعوودی بۆ سەر یەمەن و وەبەر پەلاماردانی خەڵکی مەدەنیی ئەم وڵاتە ئەنجام دەبێ.
عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا ، ئیمارات و چەن وڵاتی دیکە لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە . ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە شازدە هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.
شەڕنانەوەکانی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە و بۆتە هۆی پەرە سەندنی زۆر نەخۆشی و پەتایەکی نالەبار لەم وڵاتەدا.
ڕژێمی سەعوودی و هاوپەیمانەکانی تا ئێستا لەبەر خۆڕاگریی خڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانیان لەم وڵاتەدا کە هەمان دەسەڵات گرتنە دەستی کەسانی دەسنیا و دارەدەستە.