سەید حەسەن نەسرۆڵا: ئیسراییل سزای دەسدرێژییەکانی دەبینێ
بەڕێوەبەری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان شەوی یەکشەممە بە ئاماژە بەوەی کە یەکدەنگییەکی گشتیی لەم وڵاتە سەبارەت بە ئیدانە کردنی دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر لوبنان لە ئارادایە، پێی داگرت؛ ئیسراییل سزای دەسدرێژییەکانی دەبینێتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیران پرێس؛ "سەید حەسەن نەسرروڵڵا" لە وتاردانەکەیدا بە بۆنەی هاتنی مانگی موحەڕەم و ڕۆژانی تازیەباری بۆ ئیمام حسێن(ع) ئیمامی سێهەمی شیعەکانی جیهان لە زاحییەی باشووری بەیرووت ، ڕێز و سپاسی دەربڕی بەرامبەر بە هەڵوێستەکانی سەرۆک کۆمار، سەرۆک پەرلەمان، سەرۆک وەزیران و کاربەدەستانی دیکەی لوبنان لەمەڕ پشتیوانی کردنیان لە خۆڕاگری و وتیشی کە وەڵامی خۆڕاگری بە دەسدرێژییەکانی ئەمدواییەی ئیسراییل لە خاکی لوبنانەوە دەبێ.
بەڕێوەبەری گشتیی حیزبوڵلای لوبنان پێی داگرت؛ خۆڕاگری لە چوارچێوی تاکتیک و ستراتژییەکی دیار و بە پێی ویست وخواستی خۆی، کات، شوێن وشێوازی شیاوی کاردانەوە بەرامبەر بە دەسدرێژییەکانی ئیسراییل هەڵدەبژێرێ.
"سەید حەسەن نەسرووڵڵا" بە ئاماژە بەوەی کە حیزبووڵلای لوبنان بە رادەی پێویست مووشەکی خاڵپێکی لە بەردەستدایە راشکاوانە ڕایگەیاند: خۆڕاگری ئامادەیە بۆ هەرچەشنە بەرەوڕووبوونەوەی چکۆلە یان گەورە لەگەڵ دوژمنی زایۆنی.
بەڕێوەبەری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان راشکاوانە ڕایگەیاند؛ ئێمە دەبێ ئەوە بە دوژمنی زایۆنیمان تێبگەیەنین کە لوبنان تەحەمولی هیچ چەشنە دەسدرێژییەک ناکات و ئەوە هەمان شتە کە کاربەدەستانی لوبنانی لەوان "میشێل عەون"ی سەرۆک کۆمار ڕایانگەیاندووە.
"سەید حەسەن نەسرووڵڵا" وتیشی کە ئیتر ئەو سەردەمە تێپەڕێوە کە ئیسراییل لوبنانی بۆردومان دەکرد و ئەمڕۆکە لوبنان لە ئاسایشدایە.
بەڕێوەبەری گشتیی حیزبوڵلای لوبنان راشکاوانە ڕایگەیاند: وەڵام بە دەسدرێژییەکانی ئیسراییل حەتمی و بێ سێ و دوو دەبێ و هیچ شک و گومانێکی تێدا نییە.
فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە ماوەی یەک هەفتەی ڕابردوودا ٣ جار سنووری ئاسمانیی لوبنانیان بەزاندووە.
بڕیارنامەی ١٧٠١ی ئەنجومەنی ئاسایش لە پاش شەڕی ٣٣ ڕۆژەی ئیسراییل لەگەڵ لوبنان لە ساڵی ٢٠٠٦ پەسەن کرا، وشدار دەدات بە ڕژێمی زایۆنی لە حاند کردەوەی دوژمنکارانەی دژ بە لوبنان، بەڵام ئەم ڕژێمە بە بێ ئاوڕ دانەوە لەو بڕیارنامەیە بەردەوام سنووری ئاسمانی، زەوینی و دەریایی لوبنان دەبەزێنێ.