ئه‌یلوول 01, 2019 15:01 Asia/Tehran
  • زیاتر لە ٧٠ کوژراو و بریندار لە پەلاماری ئاسمانیی عەرەبستان بۆ سەر بەندیخانەی «المقصوف»ی یەمەن

وتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی یەمەن ڕایگەیاند: لە پەلاماری ئاسمانیی عەرەبستان بۆ سەر بەندیخانەی «المقصوف»ی یەمەن زیاتر لە ١٠٠ کەس کوژراو و بریندار بوونە و هەڵمەتی فریاگوزاری و هێنانەدەرەوەی قوربانیان لە ژێر دار و پەردووی ڕووخاوەی ئەو بەندیخانەیە بەردەوامە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلمەسیرە؛ "یوسف حازری" وتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی یەمەن داوای لە هەموو ناوەندە نێودەوڵەتییەکان کرد کە خێرا فریای قوربانیانی پەلاماری ئاسمانیی عەرەبستان بۆسەر بەندیخانەی «المقصوف» کەون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ چارەنووسی دەیان زیندانیی نادیارە و تەرمی هەژمارێکی زۆر لە قوربانیانی ئەو پەلامارە ئاسمانییە هێشتا هەروا لە سەر عەرز ماوەتەوە .

"طه المتوکل" وەزیری تەندرووستیی یەمەنیش وتی: کرانەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سەنعا لەبەر زۆر بوونی هەژماری قوربانیانی ئەو پەلامارە تەواو پێویستە.

«عبدالقادر المرتضی» سەرۆکی لێژنەی نیشتمانیی کاروباری ئەسیرانی یەمەنیش سەر لە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند : هاوپەیمانی سەعوودی بەندیخانەی «المقصوف» هەڵکەوتوو لە پارێزگای "ذمار"ی بۆردومان کردووە.

 «عبدالقادر المرتضی» وتیشی: لە بەندیخانەی "المقصوف"دا دەیان ئەسیری دوژمن ڕادەگیردرا کە تا ئێستا هەژمارێکی زۆریان لێ کوژراوە و یان بریندار بوون. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی سەعوودی لانیکەم حەوت جار پارێزگای "ذمار"ـیان بۆردومان کردووە. فڕۆکە جەنگییەکانی عەرەبستان هەروەها شەوی ڕابردوو ١١ جار شاری «حرض»ـیان لە پارێزگای حەجەی یەمەن بۆردومان کرد.

عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا ، ئیمارات و  چەن وڵاتی دیکە لە مارسی ٢٠١٥ـەوە  لە زەوین، ئاسمان و دەریاوە پەلاماری یەمەنیان داوە بەڵام تا ئێستا وێڕای هەموو پەلامارە ئاسمانییەکان و گەمارۆ درانی هەمەلایەنەی ئەم وڵاتە، لەبەر خۆڕاگریی خەڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانیان لەم وڵاتەدا کە هەمان دەسەڵات گرتنە دەستی کەسانی دەسنیا و دارەدەستە.

 

سەرپەیڤ