ئه‌یلوول 01, 2019 19:29 Asia/Tehran
  • عەبدوسەلام

گوتە بێژی بزوتنەوەی ئەنسارۆڵلای یەمەن لە کاردانەوە بە تاوانکاریی هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سەعوودی پەلاماری ئاسمانی بۆ سەر زیندانی"ئەلمەقسوف"ـی یەمەن، گوتی: دەستدرێژکارانی سەعوودی بە پەلاماردانیی زیندانی ئەلمەقسوف(زیندانی یەخسیران)، سەڵماندیان زۆر دڕندەن.

وەزارەتی تەندروستی یەمەن ڕایگەیاند: لەئاکامی پەلاماری ئاسمانی ڕۆژی یەکشەممەی هاوپەیمانی  دەستدرێژکاری سەعوودی بۆ زیندانی "ئەلمەقسوف"ـی یەمەن،تابە ئێستا زیاتر لە ٥٠ کەس کوژراون و ١٠٠ کەسیش بریندار بوون،  ئۆپەراسیۆنی یارمەتی گەیاندن و فریاگوزاری و دەرهێنانی قووربانیان لە ژێر دارو پەردوو درێژەی هەیە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفەزیۆنی ئەلمەسیرە، "موحەممەد عەبدولسەلام"  گوتە بێژی بزوتنەوەی ئەنسارۆڵڵای یەمەن بە باسکردنی ئەمەی کە هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سەعوودی- ئەمریکایی، تاوانکارییەکی سامناک دەرحەق بە زیندانیان لە پارێزگای"زەمار" ئەنجام داوە، بەڕاشکاوی گوتی:  پەلاماری هاوپەیمانی سەعوودی بۆ سەر زیندانی "ئەلمەقسوف" لە حاڵێک دایە کە ئەم ناوچەیە شوێنی مانەوەی خەڵک و کەسانی سیڤیلی یەمەنییە.

عەبدوسەلام گوتیشی: دەستدرێژکاری سەعوودی ئەمریکایی، هەڵگری ئەم پەیامەیە کە گیانی شارومەندی یەمەنی  لە هەرشوێنیک دا کەبن ،بۆ هاوپەیمانی سەعوودی هیچ بایخێکی نییە.

"عەبدولقادر ئەلمۆرتەزا" سەرۆکی لیژنەی نیشتمانی یەخسیرانی یەمەنی ڕایگەیاند: زیندانی شاری دەمار، ١٧٠ یەخسیری بووە و ئەم پەلامارانە،باڵاخانەی زیندان یان بە تەواوەتی کاول کردووە.

هەر لەم حاڵە دا،"یوسف ئەلحازری" گوتە بێژی وەزارەتی تەندروستی یەمەن لەهەموو ناوەندەکانی نێو دەوڵەتی  داوای کرد، بۆ یارمەتی بە قوربانیانی پەلاماری ئاسمانی عەرەبستان بۆ سەر زیندانی "ئەلمەقسوف"ـ لەیەمەن،خێرا هەنگاو هەڵبگرن.

عەرەبستان و ئیمارات لە ساڵی ٢٠١٥ەوە لە تەشکی هاوپەیمانی لە چەند وڵاتی عەرەبی و بە یارمەتی ئەمریکا و بەریتانیا،پەلامارگەلێکی بەربڵاویان لە دژی یەمەن، هەژارترین وڵاتی عەرەبی دەستپێکرد.

هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سەعوودی و هاوپەیمانەکانی تا بە ئێستا دوای کوشتاری هەزاران کەسی سیڤیل و وێران کردنیی ژێرخانەکانی یەمەن،بە هۆی بەرخۆدانیی خەڵکی ئەم وڵاتە نەیانتوانیوە بە ئامانجە زێدە خوازانەکانی خۆیان دەستییان ڕابگات.

سەرپەیڤ