ڕێزگرتنی "ئیسماعیل هەنییە" لەبەیاناتی ڕیبەری مەزنی شۆرش لە دیداری وەڤدی نێردراوی حەماس
"ئیسماعیل هەنییە" سەرۆکی نووسینگەی سیاسی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین (حەماس) لەنامەیەک بۆ حەزرەتی ئایەتۆڵڵاعۆزما خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی،لەبەیاناتی بەڕێزی لە دیدار لەگەڵ حەماس ڕێزی گرت.
ئیسماعیل هەنییە لەم نامەیە بە دەربڕینی ڕێز و سپای لە پشتگری ڕاشکاوانەی ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی لە خۆڕاگری فەلەستین لە دیداری وەڤدی نێردراوی حەماس و ڕاگەیاندرانیی ئامادەیی ئێران بۆ تەیارکردنیی مۆقاومە بەوەی بۆ جێبەجێکردنیی ئەرکی خۆی پێویستی بەو هەیە ،جەختیکرد: حەماس جارێکی تر ستراتژیای نەگۆڕی خۆی بۆ ئامادەبوون لە مەتەڕێزی مۆقاومەی پاوەجێی لەتەنیشت هەموو هێزەکانی حەق و دادگەری و ئازادەگی و لە پێشەوەی هەمووان کۆماری ئیسلامی ئێران، تا سەرکەوتنی یەکجاری ڕادەگەینێت.
هەنییە لەم نامەیە ڕوو لە ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی گوتی: شوکرانە بێژی خودای گەورەم کە ئێوەی پێشکەشی ئێمە کردووە و داوای لێدەکەین نیعمەتەکانی بۆ ئێوە زۆرتر بکات و بەڵاکانی لە ئێوە دووربخاتەوە و ئێوە لە مەکرو فریوی دوژمنانی زاڵم و ملهۆر بپارێزێت .
هەنیە لەم نامەیە داوای خێر وبەرەکەت و هاتنە دی هەموو داواو ویستەکانیی ڕێبەری مەزنی شۆرش و ئۆمەتی ئیسلامی لەمەر سەرکەوتن، مەزنایەتی ،ئاسایشت ، هیوری، نابوودی دوژمنان و ئازادی فەلەستین و قۆدسی شەریف کردووە لە خودای بەرز وبێ هاوتا.
سەرۆکی مەکتەب سیاسی حەماس هەروەها ڕێزی گرت لە پێشوازی زۆر باشی ڕێبەری شۆرش و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە وەڤدی بەڕیکراوی حەماس.
"ساڵح ئەلعاروری" جێگری سەرۆکی مەکتەب سیاسی بزوتنەوەی مۆقاومەی ئیسلامی فەلەستین(حەماس) و وەڤدی هاوڕێ ٢٢ ژوئییە لەگەڵ حەزرەتی ئایەتۆللا عۆزما خامنەیی دیداریان کرد.