کوژرانی 5 بەکرێگیراوی سعودی لە هەڵمەتی قەناسەچیەکانی یەمەنی
ئهیلوول 02, 2019 03:33 Asia/Tehran
قەناسە چیەکانی یەمەنی ، 5 بەکرێگیراوی سعودیان لە عەڕەبستان کوشت .
کەناڵی ئەلمەسیرەی یەمەن رایگەیاند ، قەناسەچیەکانی یەمەنی ئەم پێنج بەکرێگیراوەیان رۆژی یەکشەممە لە بەرزاییەکانی ئەددود ی جیزان کوشتووە .
سێ کەس لەم پێنج بەکرێگراوە ، سودانی بوون .
ئەرتەشی سودان لە ساڵی 2015 وە بە ناردنی هێز و کەلوپەلی سەربازیی ، لە هێرشی سەربازیی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سعودی بۆسەر یەمەن بەشدارە .
عەربستان وئیمارات لە ساڵانی رابردوودا بۆ بەکرێ گرتنی لەشکەریانی سودانی ملوێنان دۆڵاریان داوە بە حکومەتی پێشووی ئەم وڵاتە و هەروەها ئەنجوومەنی لەشکەریانی ئینتقالیی سودان .