پێداگری نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوەکان لەسەر پێویستی کۆتایی هێنان بە قەیرانی یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i368163-پێداگری_نوێنەری_ڕێکخراوی_نەتەوەکان_لەسەر_پێویستی_کۆتایی_هێنان_بە_قەیرانی_یەمەن
نێردراوی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ یەمەن و وەزیری دەرڤەی ئەردەن لەسەر پێویستی کۆتایی دان بە قەیرانی عەدەن لە باشووری یەمەن پیداگریان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 04, 2019 11:37 Asia/Tehran
  • پێداگری نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوەکان لەسەر پێویستی کۆتایی هێنان بە قەیرانی یەمەن

نێردراوی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ یەمەن و وەزیری دەرڤەی ئەردەن لەسەر پێویستی کۆتایی دان بە قەیرانی عەدەن لە باشووری یەمەن پیداگریان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما " مارتین گریفیتس " ڕۆژی سێشەممە لە دیدار وچاوپێکەوتن لەگەڵ" ئەیمەن ئەلسەفدی وەزیری دەرەوەی ئەردەن لەسەر پێویستی کۆتایی دان بە قەیرانی عەدەن لە ڕێگەی چارە سەرکردنی سیاسی وپەرەی هەوڵ وتەقالا بۆ کۆتایی دان بەو قەیرانە پیداگری کرد وڕایانگەیاند : لە قەیرانی یەمەن ،شوێنهاتەکانی مرۆڤی ڕوولە خراپ بوون دەچێت. تێکەڵچوونی نێوان هێزەکانی ئەنجومەنی ئینتقاڵی باشوور سەربە ئیمارات لە عەدەن لەگەڵ هێزەکانی " عەبد ڕەبە مەنسور هادی " سەرۆک کۆماری لەکار کشاوەی یەمەن، لەژێر پشتیوانی عەرەبستانی سەعوودی ، لە یەکەمی ئۆت دەسپێکراوە. لە لایەکی تر، پشکێنەرانی ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕایانگەیاندووە عەرەبستان وئیمارات بەرپرسی بنپێکردنی مافی مرۆڤ لە یەمەنن وئەم وڵاتە شایەتی کارەساتی ئینسانییە وسەتی هەشتای خەڵکی ئەم وڵاتە بۆ دڕێژەی ژیان پێویستیان بە یارمەتی مرۆڤایەتی هەیە . شارل گاراوی ئەندامی لێژنەی کارناسانی ڕیکخراوی نەتەوەکان بە ئاماژەدان بەمەکە هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعوودی وبەکرێگیراوانی یەمەنیی لە هاوکاری لەگەڵ ئەم لێژنەیان خۆیان بواردووە، لە ئەمریکا، ئینگلیس وفەرانسە داوای کرد بۆ کۆتایی دان بە قەیرانی یەمەن هەوڵ بدەن .