کوڕێکی محەممەد مورسی کۆچی دواییکرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i368192-کوڕێکی_محەممەد_مورسی_کۆچی_دواییکرد
عەبدوڵڵا محەممەد مورسی، کوڕی سەرۆکی کۆچکردووی پێشووی میسر بە جەڵتەی دڵ کۆچی دواییکرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 05, 2019 07:07 Asia/Tehran
  • کوڕێکی محەممەد مورسی کۆچی دواییکرد

عەبدوڵڵا محەممەد مورسی، کوڕی سەرۆکی کۆچکردووی پێشووی میسر بە جەڵتەی دڵ کۆچی دواییکرد.

بەپێی ڕاپۆرتی تابناک کوڕەکەی محەممەد مورسی لە نەخۆشخانەی واحە لە پارێزگای جیزەی باشووری قاهیرە بە "جەڵتەی دڵ" کۆچی دواییکردووە.

ھەر لەم پەیوەندییەدا ماڵپەری جەزیرە هەواڵەکەی پشت ڕاست کردۆتەوە و  ئەحمەدی براشی ڕایگەیاندووە کە عبدوڵڵای برا بچوکی لە کاتی لێخوڕنی ئۆتۆمبێل باری تەندروستیی تێکچووەو گەیەنراوەتە نەخۆشخانە، بەڵام بە داخەوە پزیشکەکان نەیاتوانیوە چارەسەری بکەن بۆیە بەهۆی جەڵدەی دڵ کۆچی دوایی کردووە.

عەبدڵڵا کوڕە بچوکی محمەد مورسی  تەمەنی لەنێوان 20 بۆ 30 ساڵان بوو.

کۆچی دوایی کوڕەکەی مورسی دوای ئەوە دێت کە لە 17ـی حوزەیرانی ئەمساڵدا باوکی لە تەمەنی 67 ساڵیدا و لە کاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دادگاییکردنیدا، کۆچی دواییکرد.