ئه‌یلوول 05, 2019 18:31 Asia/Tehran
  • ھەڵمەتی موشەکیانەی ھێزەکانی یەمەن بۆ سەر مۆڵگەکانی عەرەبستان ٣٠ کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە

لە ئەنجامی ھەڵمەتی یەکەی موشەکیی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن بۆ سەر مۆڵگەی لەشکریانی سەعودی لە پارێزگای حججەی باکووری یەمەن سی کەس لە دەست درێژکاران کوژران و بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، یەکەی موشەکیی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن ڕۆژی چوارشەممە مۆڵگەی لەشکریانی سەعودی لە ڕۆژئاوای ناوچەی «حیرز» لە پارێزگای حججەی یەمەنیان دایە بەر موشەکەکانی « زەلزالی یەک»و « کاتیۆشا» کە لە ئەنجام دا زیاتر لە سی کەس لە دەست درێژکاران کوژران و یان بریندار بوون.

ھەڵمەتی وردی موشەک و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی یەمەن بۆ سەر بنکە سەربازییەکان و ھەروەھا فڕگەکانی عەرەبستان بووەتە مۆتەکەیەک بۆ دەوڵەتی ڕیاز.

سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن بە شێوەی ڕۆژانە بنکەوبارەگای لەشکریانی سەعودی لە یەمەن و یان لە قوڵایی خاکی عەرەبستان دەدەنە بەر پەلاماری موشەکە باڵستیکەکانی خۆیان کە دیارە ئەمەش لە کاردانەوە بەرامبەر بە دەست درێژکاریی ھاوپەیمانیی سەعودی بۆ سەر یەمەن و کوشت و بڕی خەڵکی سڤیلی ئەم وڵاتە ئەنجام دەگرێت. ئاستی توانایی و ھێزی بەرەڤانیی سوپاولێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن سەرباری گەمارۆی ھەمەلایەنەی ئەم وڵاتە لە لایەن ڕژێمی سەعودییەوە ڕۆژلەدوای ڕۆژ پەرە دەستێنی.

سەرپەیڤ