زەریف : ئێران وئەندۆنزیا ڕوانگەی هاوبەشیان هەیە سەبارەت بە فەلەستین
وەزیری دەرەویە ئێران بەئاماژە بە ڕوانگە هاوبەشەکانی تاران و جاکارتا لەبارەی پرسی فەلەستین، وتی: بەیتولموقەدەس ڕووگەی یەکەمی موسڵمانانی جیهانە.
"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ هەینی لە کۆنگرەیەکی هاوبەشی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ خانم "ڕێتنۆ مەرسودی" هاوشانە ئەندۆنزیاییەکەی لە جاکارتا وتی: ئێران وئەندۆنزیا لەبارەی فەلەستین، ئامانجگەلێکی هاوبەش پێوشوێن دەگرن.
زەریف هەروەها بەئاماژە بە گۆڕانکاریەکانی رۆژاوای ئاسیا وتی: ئاسایش لە ناوچەی کەنداوی فارس بەهاریکاری و هاوکاریی وڵاتانی ئەو ناوچە، دابین دەبێ.
خانم "ڕێتنۆ مەرسودی" وەزیری دەرەوەی ئەندۆنزیاش بەپێداگری لەسەر چارەسەریی کێشەو ناکۆکییەکان لە ناوچەی رۆژاوای ئاسیا لەڕێی وتووێژەوە، وتی: ئاشتیی جیهانی بێ ئاشتی لە ناوچەی رۆژاوای ئاسیا، نامومکینە.
مەرسودی بەئاماژە بە پرسی فەلەستینیش پێی داگرت: ئەندۆنزیا خوازیاری پێکهێنانی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستین بە پێتەختیی قودسە.
وەزیری دەرەوەی ئەندۆنزیا هەروەها جێ بەجێ کرانی بەتەواوەتی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەلایەن هەموو وڵاتانی دیکەی هاوپێوەند بەو ڕێککەوتنەی بەپێویست ڕاگەیاند.
مەرسودی داکۆکیی جاکارتای ڕاگەیاند لە هاوکاریی ئەندۆنزیاو ئێران لەبواری تەندروستیدا بەتایبەت کەرەستەو ئامێرە پزشکییەکان.
وەزیری دەرەوەی ئێران شەوی ڕابردوو(پێنج شەممە) لەسەرووی شاندێکی پلەبەرزدا بەمەبەستی دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی ئەندۆنزیا، لە داکای پایتەختی بەنگلادشەوە گەیشتە جاکارتای پایتەختی ئەندۆنزیا.