حەماس :گەڵاڵەی زایۆنیەکان بۆ دابەشکرانی مزگەوتی ئەقسا بێ ئاکام دەبێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i368266-حەماس_گەڵاڵەی_زایۆنیەکان_بۆ_دابەشکرانی_مزگەوتی_ئەقسا_بێ_ئاکام_دەبێ
ئەندامی مەکتەب سیاسی حەماس وتی : گەڵاڵەکانی دوژمنی زایونی بۆ دابەشکرانی مزگەوتی ئەقسا لە نێوان موسوڵمانەکان و جووەکان بێ ئاکامە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 06, 2019 12:53 Asia/Tehran
  • حەماس :گەڵاڵەی زایۆنیەکان بۆ دابەشکرانی مزگەوتی ئەقسا بێ ئاکام دەبێ

ئەندامی مەکتەب سیاسی حەماس وتی : گەڵاڵەکانی دوژمنی زایونی بۆ دابەشکرانی مزگەوتی ئەقسا لە نێوان موسوڵمانەکان و جووەکان بێ ئاکامە .

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی ناوەندی   زانیاری گەیاندنی  فەلەستین  حسام بەدران  ئەندامی مەکتەب سیاسی  بزووتنەوەی  خۆڕاگری  ئیسلامی فەلەستین  حەماس  ڕۆژی پێنجشەمە  وتی  داخوازی  گیلعاد ئەردان  وەزیری  ئاسایشی  ناوخۆیی  ڕژیمی زایونی  بۆ دابەشکرانی  کات و شوێنی مزگەوتی  ئەقسا نیشان ئەدات  سەرانی  ئەو ڕژیمە بۆ ڕووبەڕوو  وبونەوە  لە گەڵ  ئوپراسیونی  خۆڕاگری  ئەم  دواییە  لە کەرتی  ڕوژئاوایی  لە  پێناو  بەرگری لە مزگەوتی  ئەقسا ناتوانن .  بەدران  جەختیشی  کرد  ئوپڕاسیونگەلی  خۆڕاگری  نیشانەی  ئامادەیی  نەتەوەی  فەلەستین  بۆ بەرگری  لە مزگەوتی  ئەقسا بە گیان  و ماڵی خِۆانە  و ئەو مزگەوتە  هێڵێکی سوورە  کە کەسێک  مافی  سەرپێچی  لێ نیە .  ئەندامی حەماس  وتی  داخوازیگەلی  دووبارەی  کاربەدەستانی  ڕژیمی  زایونی  بۆ  دابەشگکرانی  مکزگەوتی  ئەقسا و لاگری  ئەوان  لە دەسدرێژکاریگەلی  ڕۆژانە بۆ سەر  ئەو مزگەوتە  پیلانێکە کە  بە هەر  شێوازێک   لە هەوڵ دان بۆ بەرو پێشبردنی . بنیامین نتنانیاهۆ   سەرۆک وەزیرانی  ڕژیمی زایونی  لە کردەوەیک  هاندەرانە دا  و بە مەبەستی   وەرگرتنی  دەنگی زایونیەکان لە هەڵبژرادنەکانی  کەنیست  پەرلەمان  ڕۆژی چوارشەمە  سەردانی   شاری ئەلخەلیلی  کرد .