شەهیدبوونی دوو فەلەستینی لە ڕێپێوانی مافی گەڕانەوە بەدەست سەربازانی ئیسرائیلی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i368276-شەهیدبوونی_دوو_فەلەستینی_لە_ڕێپێوانی_مافی_گەڕانەوە_بەدەست_سەربازانی_ئیسرائیلی
لە ئەنجامی تەقەو دەسڕێژی سەربازانی رژیمی زایۆنی لە فەلەستینیانی بەشدار لە حەفتاو سێهەمین ڕێپێوانی"مافی گەڕانەوە" لە کەرتی غەززە، دوو فەلەستینی شەهید بوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 07, 2019 03:37 Asia/Tehran
  • شەهیدبوونی دوو فەلەستینی لە ڕێپێوانی مافی گەڕانەوە بەدەست سەربازانی ئیسرائیلی

لە ئەنجامی تەقەو دەسڕێژی سەربازانی رژیمی زایۆنی لە فەلەستینیانی بەشدار لە حەفتاو سێهەمین ڕێپێوانی"مافی گەڕانەوە" لە کەرتی غەززە، دوو فەلەستینی شەهید بوون.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فەلەستینی"معا"؛ وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین رایگەیاند؛ ئەو ڕێپێوانە کە رۆژی هەینی لەسنوری کەرتی غەززە لەگەڵ فەلەستینی داگیرکراو بەڕێوە چوو، "عەلی سامی عەلی ئەشقەر" بەزەبری گولـلەی سەربازانی رژیمی زایۆنی شەهید کراو ناو و ناسنامەی دووهەم شەهید ڕانەگەیێندراوە.

لەو خۆپێشاندانەدا، حەفتا فەلەستینی دیکەش بەزەبری گولـلەی سەربازانی ئیسرائیلی بریندار بوون.

حەفتاو سێهەمین ڕێپێوانەکانی مافی گەڕانەوە لەژێر ناوی هەینیی "داکۆکی لەبەرەی ناوخۆ بۆ بەرەوڕووبوونەوەی هەرچەشنە هەوڵدانێک بۆ تێکدان و شێواندنی هاوکێشەکان" بەڕێوە چوو.

ڕێپێوانی مەزنی مافی گەڕانەوە لە سی مارسی٢٠١٨وە بۆ کۆتایی هێنان بە گەمارۆی سێزدە ساڵانی کەرتی غەززەو بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆ قودس بەڕێوە دەچێ.

تائێستا لە ڕێپێوانی مەزنی مافی گەڕانەوە کە هەینی هەموو حەوتەیەک لەسنوری ڕۆژهەڵاتیی کەرتی غەززە لەگەڵ سەرزەوینە داگیرکراوەکان بەڕێوە دەچێ، زیاتر لە٣٢٠فەلەستینی شەهید بوون و پتر لە٣١ هەزار کەسیش بریندار بوون کە حاڵی زیاتر لە ٥٠٠ کەس لەوان شپرزە ڕاپۆر کراوە.