بۆردومانی کەرتی غەززە لەلایەن فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی رژیمی زایۆنی
فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی سوپای رژیمی زایۆنی سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە کەرتی غەززەیان بۆردومان کرد.
بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، سەرچاوە فەلەستینیەکان ڕایانگەیاند، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی سوپای رژیمی زایۆنی پێج جار ناوچەکانی باکور و رۆژهەڵاتی کەرتی غەززەیان بۆردومان کرد.
پاش ئەو پەلامارانە، دەنگی چەند تەقینەوەی قورس لە غەززە بەرگوێ کەوت بەڵام هێشتا لەبارەی ئاستی خەسار و زیانی شیمانەیی ئەو پەلامارانە هیچ ڕاپۆرێک بڵاو نەکراوەتەوە.
سوپای رژیمی زایۆنی ئیدیعای کرد، ئەو هێرشانە لە کاردانەوە بە هاوێژرانی پینج مووشەک لە کەرتی غەززەوە بەرەو باشوری فەلەستینی داگیرکراو ئەنجامی گرتووە.
فڕۆکە جەنگییەکان، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان، کۆپتەرەکان و تۆپخانەی رژیمی زایۆنی لەچەند حەوتەی ڕابردوودا بەجاران ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززەیان کردۆتە ئامانج.
رژیمی زایۆنی لە دیسەمبەری٢٠١٧وە خولی نوێی پەلامارە ئاسمانییەکان بۆسەر کەرتی غەززەی خستووەتە نێو بەرنامەی کاری خۆیەوە.
ئەو هێرشانە هەردەم بەبیانووی پڕووپووچ ئەنجام دەگرێ.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە تائێستا بەهەزاران فەلەستینی شەهیدو بریندار بوون.
رژیمی زایۆنی لەساڵی٢٠٠٧وە گەمارۆی ناوچەی کەرتی غەززەی توندترکردووەو پێشیشی گرتووە بە هاتنی کاڵا سەرەکییەکان لەوان دەواو دەرمان بۆ ئەو ناوچەیە.