دەسگیرکرانی زانایانی شیعەی بەحرەینی لە لایەن ڕژێمی ئالی خەلیفەوە
ڕژێمی بەحرەین لە درێژەی داسەپانی بەرتەسکی لە دژی شیعەکان لە مانگی موحەڕرەم ، پێنج کەسی تر لە خوتبەخوێنانی حسینیەکانیان بانگ کرد ودووکەس لەوانیان دەسگیر کردن.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلعالەم، بەرپرسانی ڕژێمی ئالی خەڵیفە ڕۆژی هەینی پێنج زانای تری شیعە" شێخ مونیر ئەلمەعتوق " زەهیر ئەلخال، جابیر ئەلشەهرەکانی، عیسا ئەلموئمین ومحەممەد عەلی ئەلمەحفوزیان بانگهێشت. ماڵپەڕی هەواڵی " مرائەلبەحرەین ڕایگەیاند : بەرپرسانی ئاسایشتی بەحرەین لە سەرەتای مانگی موحەڕرەم ، چواردە زانای شیعە وپێنج کەس لە مداحەکان وهەروەها دووکەس لە سەرۆک حسێنیەکانیان بانگهێشت. شێخ " حسێن ئەلدیهی" جێگری سکرتێری گشتیی کۆمەڵی نیشتمانی - ئیسلامی ویفاقی بەحرەین پیداگرت: کردەوەی ڕژێمی ئالی خەڵیفە لە خستنە بەر دەسڕێژی زانایان ومەداحان وهەروەها دەسدرێژی بۆسەر نەما وهێما عاشوراییەکان تاوانێکی گەورەیە. ڕۆژی پێنج شەممەیش بەرپرسانی ئاسایشتی بەحرەین چوار زانای شیعەیان بانگهێشت ودووکەس لەوانیان دەسگیر کردن .